سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: به‌ تووندوتیژییه‌كانى نێوان ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نیگه‌رانین کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ تویته‌ر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى له‌سه‌ر گرژییه‌كانى نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و داواى دانبه‌خۆداگرتنیان لێ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى ئایار، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌قه‌كه‌ى هاتووه‌، "ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی و منداڵان و بە ئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان. داوای دانبەخۆداگرتن و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە دەکەین بۆ ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا".

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كى گرژى و پێكدادان له‌ نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل دروست بووه‌، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رقاڵه‌ به‌وه‌ى گرژییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات.  به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ خه‌ڵكى سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین