رووسیا به‌ گه‌شتیاران توركیا سزا ده‌دات هەواڵ

نوچه‌نێت

به‌ پاساوی هه‌بوونی ڤایرۆسی كۆڕۆنا رووسیا سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ توركیا راگرتووه‌. به‌مه‌ش زیانێكى ئابوورى گه‌وره‌ى له‌ توركیا داوه‌، توێژه‌رانى سیاسى گومان ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه‌ به‌هۆى ته‌ندروستییه‌وه‌ بێت، به‌ڵكو به‌ سزادانى توركیاى ده‌زانن.

ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی (حوره‌) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ى ئایار له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، راگرتنى گه‌شته‌كانى رووسیا له‌ رۆژی (12)ی نیسان رووسیا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، زیانێكى گه‌وره‌ى له‌ توركیا داوه‌.

هه‌ندێك له‌ توێژه‌ران گومان له‌و بڕیاره‌ى رووسیا ده‌كه‌ن، پێیانوایه‌ هۆكاره‌كه‌ زیاتر سیاسییه‌ نه‌وه‌ك ته‌ندروستى، جوانا بریچیت لێكۆڵه‌ر له‌ ده‌زگای كارنگی رایده‌گه‌ینێت، "ئه‌و كاره‌ى رووسیا هۆكاره‌كه‌ی سیاسییه‌ نه‌ك ته‌ندروستی، به‌ تایبه‌ت دوای دوو رۆژ له‌ سه‌ردانی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆككۆماری توركیا دراوه‌".

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی دا بریچیت ده‌ڵێت، " ئه‌نقه‌ڕه‌ (12) فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی جۆری به‌یره‌قدار (تی بی2) راده‌ستی ئۆكرانیا كردووه‌، كه‌ له‌ (2019) داوای كردبوو".
پێشتریش سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری داوه‌ته‌‌ توركیا، خۆی دووربگرێت له‌  خواسته‌‌ سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا .

راگرتنی گه‌شتی ئاسمانی رووسیا له‌و كاته‌دا ، كه‌ قۆناغێكی نایابی گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی رووسیایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیانێكى زۆر به‌ ئابوورى توركیا بگه‌ینێ.‌ رێكخه‌ری گه‌شتی گه‌شتیاری رووسی رایگه‌یاندووه‌، "له‌ (13)ی مانگی نیسان (533.200) هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ بڕی زیاتر له‌ (420) ملیۆن دۆلار".

له‌ به‌رانبه‌ردا كرملین ره‌تی ده‌كاته‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ توركیا و سه‌ردانی زیلینسكی هه‌بێت، به‌ڵام سیاسیه‌كانی تری رووسیا داوا ده‌كه‌ن به‌هۆی پاڵپشتی توركیا بۆ ئۆكرانیا گه‌شت بۆ توركیا نه‌كه‌ن. له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی ئۆكرانیا هانی ئۆكرانیه‌كان ده‌دات سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، وه‌ك ده‌رخستی پاڵپشتی بۆ توركیا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین