هاووڵاتیانی رووسیا خانوو لە ئیمارات و توركیا دەكڕن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینی (22/تەمووز/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە بەگوێرەی نووسینگەی ئاماری توركیا، كڕینی خانووبەرە لەلایەن هاووڵاتیانی بیانەوە ژمارەی پێوانەیی تێپەڕانووە، لە مانگی ڕابردوو تا ئێستا شەش هەزار و (630) خانوویان كڕییووە.
سەبارەت بەو كەسانەشی خانوویان لە تورکیا کڕیوە، لەو ژمارەیە (1887) كەسیان رووسین، كە لە كۆی گشتی دەكاتە لە (22%)ی ئەوانەی لە مانگی رابردوو خانوویان كڕیووە، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ پێنج هەزار و (849) هاووڵاتی رووسی خانوویان لە كڕیووە.
توركیا تەنیا وڵات نییە هاووڵاتیان رووسی خانووی تێدا بكڕن، لە ماوەی ئەمساڵ بەشێوەیەكی بەرچاو كرێنی خانووبەرە لەلایەن رووسەكان لە ئیمارات بەرزبۆتەو، بە تایبەت لە دوبەی شوقە و ڤێلا و خانووبەرە دەكڕن.
بەگوێرەی ئەنجوومەنی كاری رووسی لە ئیمارات سێ هەزار كۆمپانیای رووسی لەو وڵاتە كاردەكەن، هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی بە زمانی رووسی قسە دەکەن لە ئیمارات (100) هەزار كەسن، لەو ژمارەیە (40) هەزار كەس خەڵكی رووسیان، ساڵانە نزیكەی یەك ملیۆن گەشتیاری رووسی سەردانی ئیمارات دەكەن.
بزنمانێكی رووسی كە دانیشتووی ئەو وڵاتەیە رایگەیاند، "هەبوونی رەگەزنامە و سامانی رووسی لەو قۆناغەی ئێستا كارێكی زۆر خراپە، چونكە جگە لە وڵاتێكی وەك ئیمارات كەس نایەوێت پێشوازیت لێبكات."
بەهۆی جەنگی ئۆكراینا وڵاتانی جیهان دەرگایان بەسەر رووسیا داخستووە، چەندین سزای قورسیان بەسەر سەپاندووە، ئەوە وایكردووە هاووڵاتیانیان پەنا بۆ كڕینی خانووبەرە لە وڵاتانی تر ببەن، بۆ ئەوەی بتوانن رەگەزنامەی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment