ئێران ناڕه‌زایى به‌ باڵیۆزخانه‌ى عێراق ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكراى كرد، له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌ى له‌ كه‌ربه‌لا له‌ لایه‌ن خۆپێشانده‌رانى عێراقییه‌وه‌، دوێنێ یاداشتێكى ناڕه‌زایى به‌ باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ تاران داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى ئایار سه‌عید خه‌تیب زاده‌ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران یاداشتێكى داوه‌ته‌ باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ تاران.

به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌عید خه‌تیب زاده‌ ده‌ڵێ، "ئێران به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر شانده‌ دیپلۆماسییه‌كانى". خه‌تیب زاده‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات داوایان له‌ عێراق كردووه‌ به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌دواداچوون بۆ بابه‌تى هێرشكردنه‌كه‌ بكه‌ن.

شه‌وى رابردوو نۆى ئایار، به‌هۆى ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ى له‌سه‌ر كوشتنى ئه‌یهاب وه‌زنى چالاكوانى ناسراوى كه‌ربه‌لا دروست بووه‌، هێرشكرایه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌ كه‌ربه‌لا و به‌شێكى به‌رده‌م كونسوڵخانه‌كه‌ كه‌ شوێنى پاسه‌وانه‌كان بوو سووتێنرا.

چه‌ند ساڵێكه‌ پرۆسه‌ى كوشتنى چالاكوانانى عێراق به‌رده‌وامه‌، به‌رپرسانى عێراق و ده‌ره‌وه‌ پێیانوایه‌ ئه‌و هێزه‌ میلیشیانه‌ى سه‌ربه‌ ئێرانن له‌پشت ئه‌و تاوانه‌وه‌ ده‌وه‌ستن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین