دواى سزادانى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ توركیا بیر له‌ چى ده‌كاته‌وه‌؟ شیکاری

نوچه‌نێت

لەگەڵ وەرگرتنى دەسەڵاتى ئیدارەى تازە، ئەمریكا توركیاى بەرەسمى لە پرۆگرامى فرۆكەى هێرشبەرى هاوبەش (JFC) تایبەت بە پیشەسازى جەنگ لە جۆرى پێنجەمى فڕۆكه‌ى(ئێف-٣٥)ى ئەمریكى دوورخستەوە، بە پاساوى كڕینى سیستەمى بەرگرى (ئێس ٤٠٠)ى رووسى لە ناوەڕاستى (٢٠١٩)دا.

لە كۆتاییەكانى(٢٠٢٠)  ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا سزاى بەسەر هاوپەیمانێكى چەسپاند كە سیستەمى بەرگرى رووسى كڕیوە.  ئەوەش بە پشتبەستن بە یاساى سزادانى ئەو وڵاتانەى دەبنە هاوكار لەگەڵ نەیارەكانى ئەمریكا  كە ناسراوە بە (كاستە).
توركیا لە (٢٠٠٧) لێكتێگەیشتنى هاوبەشى سەبارەت بە پیشەسازى پارچەكانى فرۆكەى (ئێف- ٣٥) لەگەڵ هەشت وڵاتى تر واژۆكرد، كە پێكهاتوون لە (ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، هۆڵندا، ئوستڕالیا، داینمارك، كەنەدا، نەرویج).


له‌ 2007 لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بوو بۆ فرۆكه‌ی ئێف٣٥


توركیا دەستى كرد بە دروستكردنى پارچەكانى ئەو فرۆكەیە، كە ژمارەیان دەگاتە (٩٠٠) پارچە، لە چوارچێوەى ئەو پرۆژەیە تێچووى ئەو پارچانە نزیكەى (١,٤) ملیار دۆلارى ئەمریكیە، هەروەها دوو فرۆكەوانى جەنگى رەوانەى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا كرد بۆ مەشقى چڕ، بە ئامانجى فێربوونى چۆنیەتى لێخوڕینى ئەو جۆرە فرۆكەیە. 
دواى دوورخستنەوەى توركیا لە پرۆژەى فرۆكەى (ئێف٣٥)،  لە مانگى شوباتى (٢٠٢١) توركیا رێككەوتنێكى لەگەڵ كۆمپانیاى پارێزەرى ئەمریكى  بۆ چاودێرى كردنى مافەكانى توركیا  لە پرۆژەى فرۆكەى (ئێف٣٥) واژۆكرد لە پێناو گەڕانەوەى بۆ ئەو پرۆژەیە، توركیا پێشتر پارەى چوار فرۆكەى (ئێف٣٥)ى داوە، كە ئامادەكرابوون بۆ رادەستكردن، بەڵام یاساى (كاستە) رێگرە لەوەى ئەو فرۆكانە رادەستى توركیا بكرێن. 
لەو نووسینە گفتوگۆ دەكەین لەسەر قۆناغى دواى دوورخستنەوەى توركیا لە پرۆگرامى فرۆكەى هێرشبەرى هاوبەش تایبەت بە پیشەسازى جەنگ لە جۆرى پێنجەمى (ئێف ٣٥)ى ئەمریكى، سەرەڕاى باشكردن و گەشەپێدانى چەكى پێشەكەوتوو بۆ بەهێزكردنى فرۆكەى بێفرۆكەوانە، توركیا  جێگرەوەى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئالنگەرەیەكان لە چوارچوێەى پرۆگرامى تایبەت بە دروستكردنى فرۆكەى جۆرى پێنجەم لە پیشەسازى ناوخۆیى ئامادەى كردووە، كە بریتیە لە بەهێزكردنى تواناى فرۆكەى بێفرۆكەوانەكان. 


پرۆگرامى فرۆكەى شەڕكەرى نیشتمانى (TFX)


سیسته‌می ئێس ٤٠٠ رووسی بووه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كڕینی فرۆكه‌ی ئێف٣٥


دواى ئەوەى توركیا لە پرۆگرامى ئەمریكى بۆ جۆرى پێنجەمى فرۆكەى (ئێف٣٥)ى دوورخرایەوە، بەهۆى كڕینى سیستەمى بەرگرى ئاسمانى رووسى (ئێس٤٠٠). وڵاتانى ناوچەكە پێشبڕكێیانە بۆ كڕینى چەك، یۆنان هەوڵى بەهێزكردنى سیستەمى ئاسمانى دەدات، بە فرۆكەى شەڕكەرى (ئێف٣٥)ى پێشكەوتوو لە رێگەى هەوڵەكانى بۆ كڕینى فرۆكەى (ئێف٣٥) لە ئەمریكا و واژۆكردنى رێككەوتن بۆ كڕینى فرۆكەى (راڤال)ى فەرەنسا، ئەوەش بۆتە پێویستى لەسەر ئەنقەڕە بۆ جێگرتنەوەى لە پێناو پڕكردنەوەى پێویستییە ستراتیژییەكانى ئەو جۆرە فرۆكە شەڕەكەرە ناوخۆییە تازە.
توركیا لە چوارچێوەى گەورەترین پرۆژەى نشتیمانى لە مێژووى وڵاتەكەى هەوڵدەدات بۆ دیزاینكردن و لێكدانى فرۆكەى جەنگى لە جۆرى پێنجەمى(ئێف٣٥)، بۆ ئەوەش پشتى بە توانا نیشتمانییە تایبەتییەكانى بەستووە، كە تێچووەكەى دەگاتە نزیكەى (٢٠) ملیار دۆلار، ئامانجى توركیا ئەوەیە كە پارچەكانى ئەو جۆرە فرۆكە جەنگییە كۆبكاتەوە، لەگەڵ مەكینەى ناوخۆیى بیكات بە فرۆكەى (ئێف٣٥)، لە دواى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا و رووسیا و چین، توركیا بەو پرۆژەیە دەبێتە یەكێك لە وڵاتە جیهانییانەى خاوەنى ژێرخان و تەكنەلۆژیاى خۆیەتى بۆ وەبەرهێنانى فرۆكەى جەنگى لە جۆرى پێنجەم.


توركیا هه‌وڵده‌دات پشت به‌خۆی ببه‌ستێت بۆ دروستكردنی فرۆكه‌ی ئێف٣٥


لە ١٥ى كانوونى یەكەمى (٢٠١٠) لیژنەى جێبەجێكارى پیشەسازى بەرگرى توركیا (SSİK) بڕیارى دیزاینكردن و گەشەپێدانى پیشەسازى جەنگى جۆجۆى ناوخۆى لە جۆرى پێنجەم دا، كە له‌ گۆڕینى فڕۆكەى (ئێف ١٦)یە لە (١٩٨٨) بەشدارە لە خزمەتگوزارى بەرگرى ئاسمانى توركیا، بە جۆرێك لە قۆناغى دیزایین (٢٠) ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانكرا، ماوەى دوو ساڵى پێچوو، بە هاوبەشى لەگەڵ كۆمپانیاى  ( TUSAŞ وTEI) ئەوە لەكاتێدایە (TUSAŞ ) سەرقاڵى گەشەپێدانى پەیكەر و پێكهاتەكانى ترە، هەروەها ( TEI ) كار لەسەر بزووێنه‌رى فرۆكە دەكات. 
توركیا تەكنەلۆژیاى پێویستى هەیە بۆ دروستكردنى فرۆكەى شەڕكەر لە جۆرى پێنجەم  (TFX)، كە لە هەشتاكانى سەدەى رابردوو  لە ناوخۆ نزیكەى (٢٤٠) فڕۆكەى شەڕكەرى (ئێف١٦)ى  دروستیكردوە و  گەشەى پێداوە، هەروها كۆمپانیاى (TUSAŞ ) توركى بەشدارە لە دروستكردنى پارچەكانى ناوەڕاستى فرۆكەى(ئێف٣٥) ئەمریكى، سەڕەراى ئەوە ژمارەیەكى زۆرى كۆمپانیا توركییەكان بۆ دروستكردنى نزیكەى (٩٠٠) پارچەى جۆراوجۆر و پێكهاتەى ئامێرەكانى فرۆكەى (ئێف٣٥) بەشدارن.
تەمل كوتیل بەرێوه‌بەرى كۆمپانیاى گشتى پیشەسازى ئاسمانى توركى(TUSAŞ) لە لێدوانەكانى بۆ ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى روونى كردۆتەوە، "پرۆژەى فرۆكەى جەنگى ناوخۆیى لە لایەن سێ هەزار كەس لە (TUSAŞ) بەرهەم دەهێندرێت،  هەروەها  سێ هەزار كەسى تر لە كۆمپانیاكانى تریش لەو پرۆژەیە بەشدارن، سەرەڕاى ئەوەش مەكینەى كارپێكردنى لە (٢٠٢٣) تەواو  دەبێت، پێویستە یەكەم تاقیكردنەوەى لە (٢٠٢٥)بێت، هەروەها لە (٢٠٢٨) رادەست دەكرێت".


بەهێزكردن و گەشەپێدانى فرۆكەى بێفڕۆكەوانى ناوخۆیى


زیاتر لە (١٠) پێش ئێستا ئەو رێگرییەى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا بەسەر توركیاى سەپاند  لە فرۆكەى بێفڕۆكەوان، رۆڵى گرنگى هەبوو لە بەرەوپێشچوونى توركیا بۆ ئەو جۆرە پیشەسازییەى ئەمرۆ، لەو ماوە كورتە توركیا سەركەوتوو لەو پرۆژەیە، جێگەى خۆى كردەوە لە لیستى وڵاتانى پیشەسازى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى سەربازى، گەشەكردنى كۆمپانیا توركییەكان لە شێوە جۆراوجۆرەكانى فرۆكەى بێفڕۆكەوانى خاوەن توانى بەهێزى جەنگى، پێگە و رۆڵى یەكلاكەرەوەیان هەبوو لە جەنگەكانى سووریا و لیبیا و قەرەباخ.
توركیا خاوەنى دوو جۆر فرۆكەى بێفڕۆكەوانە: فرۆكەى چاودێرى، كورتكراوەكەى پێى دەوترێت ( İHA)، هەروەها فرۆكە جەنگیەكانى كە بە (SİHA) ناسراوە، بەرهەمى چەند كۆمپانیایەكى  جۆرەكانى فرۆكەى بێ فرۆكەوانە، لە بەرهەمهێنانى (TUSAŞ) كە دوو جۆرى  گرنگن، كە هەریەك لە: ئەنكا و ئۆكسۆنگر، ئەوەش لە بەرهەمەكانى كۆمپانیاى بایكارە، كە زاواكەى ئەردۆغان خاوەنداریەتى دەكات، كە هەردوو  جۆرى بەیرەقدار (تى بى ٢) و بەیرەقدار ئەكینجى بەرهەمهێناوە. 
ئەو فرۆكە بێفرۆكەوانانە چەند تایبەتمەندییەكیان هەیە، گرنگترینیان تواناى فڕینى زۆر بەرزى هەیە، كە جۆرێك تواناى بزربوونى لەبەر كامێراى رادەرەكان و هەڵگرتنى مووشەك و بۆمبى كاراى زیرەك هەیە. سەرەڕاى ئەوەش  بە بەردەوامى تواناى مانەوەى زیاتر لە (٢٤) كاتژمێرى هەیە لە ئاسمان. دیارترین تایبەتمەندى تواناى كۆنترۆڵكردنى ئۆتۆماتیكى خاوەنى سیستەمى فرۆكەوانى راستەوخۆیە، كە سەر پشكە لە نیشتنەوە و فڕین، توانایەكى بەرزى یاریكردن و پێكانى ئامانجە جێگیر و جوڵاوەكانى هەیە. 
كۆمپانیاى بایكار بەو دواییە زنجیرەیەك ئەزموونى فرۆكەى جۆرى نوێى بەیرەقدار ــ كەكینجى ئەنجام دا، كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ بچنە ریزى هێزە ئاسمانی توركیا، ئەو جۆرەیان بە شێوازێكن تواناى بەرزبوونەوەى زیاتر لە (٤٠) هەزار پێیان هەیە، بۆ ماوەى ٢٤ كاتژمێر بە خێرایەكى زۆر نزیكەى (361.1397) كیلۆمه‌تری هه‌یه‌، ئەوە سەرەڕاى تواناى هەڵگرتنى (٥,٥) تۆن، كە دەتوانێت بۆمبى وێرانكەر هەڵبگرێت، گەورەترین وێرانە دروست بكەن. 
دواى سەركەوتنەكانى فرۆكەى بێفڕۆكەوانى توركیا لە بەرەكانى جەنگ، كە لە سووریا دەستى پێكرد، بە لیبیا تێپەڕى و بە جەنگى قەرەباخى ئازربایجان كۆتایى هات، هەندێك وڵاتى ئەوروپاى ناچاركرد رێوشوێنى نوێ بگرنە بەر.
سه‌ركه‌وتنی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا هه‌ندێك وڵاتی ناچار كرد چاو به‌ گرێبه‌ستیه‌كانیان بخشێننه‌وه‌
ئەڵمانیا لەو وڵاتانەیە دواى سەركەوتنەكانى فرۆكەى بێفرۆكەوانى توركیا لە بەرەكانى جەنگ و وێرانكردنى چەندین سیستەمى بەرگرى، داواى نوێكردنەوەى سیستەمى بەرگرى ئاسمانى كرد. بەریتانیا بڕیارى دا پاشگەزبێتەوە لە كڕینى فرۆكەى بێفڕۆكەوانى جۆرى برۆتیكرتى گەورەى ئەمریكى و بیگۆڕێت بە جۆرى بەیرەقدار ئەكینجى توركیا، كە زۆر لێهاتووترە، نرخەكەشى زۆر هەرزانترە. 
گەشەپێدانى چەكى پێشكەوتوو بۆ بەهێزكردنى تواناكانى فرۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى
لە (٢٦)ى مانگى نیسانى رابردوو ئێستا ئیسماعیل ده‌میر سەرۆكى دەزگاى پیشەسازى بەرگرى سەربەسەرۆكایەتى توركیا رایگەیاند، "تاقیكردنەوەى پێداویستى ناوخۆى بۆ جۆرى (MAM-T) ئەنجام دراوە، كە كاركردنى فرۆكەى بێفرۆكەوانى جۆرى (ئەكینجى) بوو، ئەو جۆرە بۆمبە نوێیە لەو بۆمبانەیە كە پێشتر لە هەردوو جۆرى(MAM-L وMAM-C ) بەرهەمى كۆمپانیاى بایكار و رۆكیسانى توركى بوو. 
ده‌میر راشیگەیاند" یەدەگى(MAM-T ) هێزێكى لێدەرى نوێیە بۆ فڕۆكەى بێفرۆكەوانەكامان، كە یەكەم تاقیكردنەوەى ئەو یەدەگانە بەسەركەوتووى لە فرۆكەى ئەكینجى ئەنجامدرا" هەروەها گوتیشى، "مووشەكى (MAM-T) گەشەى پێدراوە بۆ زیادبوونى ماوەى ئەو یەدەگە لەنزیكترین كات دەچێتە كۆگاى فرۆكەى ئەكچینى". 
پێشتر لە مانگى رابردوو  كۆمپانیاى (TUSAŞ) سەركەوتوو بوو لە فرۆكەى جۆرى ئۆكسنگر لە هاوێشتنى بۆمبى زیرەك(KGK-SİHA-82) كە كێشەكەى (٣٤٠) كیلۆ گرامە، لە دوورى (٣٠) كیلۆمەتر و بەرزایى (٢٠) پێ ئامانج دەپێكێت، چاوەڕوان دەكرێت رادەستكردنى ئەو جۆرە فرۆكە بۆ هێزەكانى ئاسمانى توركیا ئەو ساڵ بێت، هەروەها ئەو جۆرە فرۆكە تواناى هەڵگرتنى(٧٥٠) كیلۆگرامى هەیە، ئەوەش شكاندنى ژمارەى پێوانەییە.  بەگوێرەى ئەزموونى فرۆكەوانى مانەوەى لە ئاسمان (٤٩) كاتژمێرە.
ئەوە سەڕەڕاى دروستكردنى ئامێرى دیدەوانى ناوخۆیى لە لایەن كۆمپانیاى (Aselsan) توركى بۆ پیشەسازى سەربازى و ئەلیكترۆنى، كە دەبێتە هاوكارى فرۆكەى بێ فرۆكەوان بە مووشەكى جۆجۆ لە هەردوو جۆرى گۆگ دۆغان و بوز دۆغانى دروستكراوى ناوخۆى توركیا، كە بەو دواییە گەشەیان پێدرا بۆ هاوكارى فرۆكەى بێفڕۆكەوان، كە ئەو بۆمبانە بۆ فرۆكەى (ئێف١٦) زیادكران، هەروەها فرۆكەى بێفڕۆكەوانى توركیا لە دوورەوە دەتوانێت لە رێگەى مووشەكى (SOM ) ئامانجى ستراتیژى خۆى بپێكێت، كە بۆ فرۆكەى (ئێف٣٥) تایبەت بە توركیا گەشەى پێدراوە. 
كۆتایى
بەگوێرەى مستەفا ئۆرانكى وەزیرى تەكنەلۆژیا و پیشەسازى توركیا لە دیدارێكى كەناڵى 
( Habertürk TV) رایگەیاند" هەرچەند فرۆكەى (ئێف٣٥) ى ئەمریكى توانا و گرنگى خۆى هەیە لە جەنگ، بەڵام نرخەكە و چاكردنەوەى زۆر گرانە، تەنیا تێچووى كڵاوى  یەك فرۆكەوان زیاتر  لە ملیارێك دۆلارە، دوورخستەوەى توركیا لە پرۆگرامى(ئێف٣٥) پاڵنەرە بۆ ئەوەى گرنگى زیاتر بە پیشەسازى ناوخۆى لە جۆرى پێنجەم بدەین، ئەوەش هانمان دەدات بۆ دانانى ئامانجەكانمان لە چەند ساڵى داهاتوو، لە پێناو بەرهەمهێنانى فرۆكەى هێرشبەرى بێفرۆكەوان لە جۆرەكانى ئێستا، تواناى زیاتر بێت لە تواناى فرۆكەى (ئێف٣٥)ى ئێستا. 
لەو كاتەدا توركیا تواناى بەهێزكردنى كەشتیە ئاسمانییەكانى هەیە لە رێگەى تێكەڵكردنى بە فرۆكە هێرشبەرە جەنگیەكان، بەچەندین شێوە و قەبارە تواناى بەهێزى فرۆكەى بێفڕۆكەوانى پێشكەوتوویان هەیە، ئەوە سەڕەڕاى چەكەكانى لە جۆرى بۆمب و مووشكى زیرەك بە جۆرەها قەبارەى گەورە، ئەوەش وا دەكات توركیا چەسپاو بێت لە كاتى كۆتایى هێنان بە پرۆژەى فرۆكە جەنگیەكانى جۆرى پینجەمى ناوخۆى. 
لەسەر ئەو گریمانەیەى كە پێویستە توركیا پارێزگارى ئاستى باڵاى ستراتیژى ئاسمانى و رووبەڕووبوونەوەى ململانێى پڕچەكردن لەو ناوچەیە، هەوڵەكانى یۆنان بۆ بەدەستهێنانى جۆرى پێنجە، دروستكردنى جێگرەوە كارێكى ئەوەندە قورس نییە، لەگەڵ بوونى فرۆكەى جەنگى (سوخۆى سوو57)ى رووسى، فرۆكەى (چەنگدۆدى جیەى٢٠)ى چینى.
 

سه‌رچاوه‌: نوون پۆست
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین