قەبارەی بازرگانی نێوان چین و رووسیا ئابووری جیهان
قەبارەی بازرگانی نێوان ڕووسیا و چین لە مانگی نیسانی 2021ـدا، زیاتر لە 10.83 ملیار دۆلارە.

نوچەنێت

ناوەندی گومرگی چین دواین ئامارەکانی قەبارەی بازرگانی نێوان چین و ڕووسیا لە نیسانی 2021ـدا بڵاوکردەوە، وگەشەی ئاڵوگۆری نێوان ئەو دوو وڵاتەی بۆ زیاتر لە 19.8٪  لە سەر ئاستی ساڵانە ڕاگەیاند. کۆی قەبارەی بازرگانی نێوان ڕووسیا و چین لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021ـدا، زێدەتر لە 40.207 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

ئاستی هەناردەکردنی کاڵای چینی بۆ وڵاتی رووسیا لە شوباتی 2021 بۆ نیسانی هەمان ساڵ، بە ڕێژەی 38.7٪ زیادیکردووە بۆ ئەوەی بگات بە 18.19 ملیار دۆلار، لە بەرامبەردا هاوردەکردنی چەک و کاڵای سەربازی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی چین بۆ زیاتر لە 7.7٪ بەرزبۆتەوە بۆ ئەوەی بگات بە 22.016 ملیار دۆلار.

تەنیا لە مانگی نیسانی 2021ـدا، قەباری بازرگانی نێوان چین و ڕووسیا، زێدەتر لە 10.803 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

لە ساڵی 2019 سەرۆکی ڕووسیا" ڤلادمیر پۆتین" لە کۆربەندی بریکس لە بەرزایل، ئامانجی چین و رووسیا ی بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بۆ 200 ملیار دۆلار ڕاگەیاند.

ئەم بەرزبوونەوەی ئاستی بازرگانی نێوان چین ورووسیا لە کاتێکدایە،  ناوەندی گومرگی چینی، بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی کاڵای چینی بۆ 32.3%  و ئاستی هاوردەکردنی بە رێژەی 24.1% بڵاوکردەوە. هاوکات بەراورد بە قەبارەی بازرگانی نێوان رووسیا و چین، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین وئەمریکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بە تایبەت زێدەی هەناردەی چین بۆ وڵاتی ئەمریکا کە زێدەترە لە 100 ملیار دۆلارە  تەنیا لە چارەگی یەکەی ساڵی 2021ـدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین