نرخى نه‌وت به‌ره‌و 70 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى چاودێرانى بوارى وزه‌ به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ زیادبوونى رێژه‌ى پێدانى ڤاكسین له‌ دنیا هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێنجى ئایار نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان به‌رزبووه‌وه‌، له‌وانه‌ نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت گه‌یشته‌ 69 دۆلار و 63 سه‌نت، تێكساسیش گه‌یشته‌ 66 دۆلار و 36 سه‌نت.

به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى oilprice نه‌وتى برێنت به‌ڕێژه‌ى 0.75 % و نرخى نه‌وتى تێكساسیش به‌ رێژه‌ى 0.67 % به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى لێكدانه‌وه‌ى شاره‌زایانى وزه‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ لێدوانى به‌رپرسانى وڵاتانى زلهێزه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ رێژه‌ى پێدانى ڤاكسین زیاتر ده‌كرێت و بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیش گوتوویه‌تى بیر له‌ هه‌ڵگرتنى كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كاته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین