نازانرێت له‌ بودجه‌ به‌ چ نرخێك خه‌ملاندن بۆ نه‌وت بكرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارێكى عێراق باس له‌ خه‌ملاندنى نرخى نه‌وت له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022 ده‌كات و ده‌ڵێ، "چاره‌نووسى ئه‌و جیاوازییه‌ دیار نییه‌ كه‌ به‌ هۆى نرخى نه‌وته‌وه‌ دروست بووه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى ئه‌یلوول مه‌نار شه‌دیدى په‌رله‌مانتارى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باس له‌ خه‌ملاندنى نرخى نه‌وت له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022 ده‌كات و به‌ پێویستى ده‌زانێ خه‌ملاندنه‌كه‌ له‌ نرخى بازاڕه‌وه‌ نزیك بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێ، "سه‌قامگیرى و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نرخى نه‌وت هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك نرخى به‌رمیلێك گه‌یشته‌ سه‌رووى 70 دۆلار، بۆیه‌ ده‌بێت نرخه‌كه‌ى له‌ بودجه‌ى 2022 نزیك له‌وه‌ دیارى بكرێت".
مه‌نار شه‌دیدى له‌ لێدوانه‌كه‌ى باس له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵ ده‌كات و ده‌ڵێ، "نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 45 دۆلار دیارى كراوه‌ كه‌چى به‌ 67 دۆلار فرۆشراوه‌، تا ئێستا چاره‌نووسى ئه‌و جیاوازییه‌ نازانرێت كه‌ له‌ ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین