وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە وگەیشتن بە 100 دۆلار بەردەوام نابێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت پێشبینیەکانی بۆ داهاتووی نرخەکانی نەوت خستەروو و پێیوایە ئەم هەڵكشانەی نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوام نابێت و دووپاتیکردووە عێراق لە پلانی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ 8 ملیۆن بەرمیل بەردەوام دەبێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارى تشرینى یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى پوخته‌یه‌كى له‌ دیمانه‌ى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ شه‌وى رابردوو كه‌ناڵه‌كه‌ كردوویه‌تى و ده‌ڵێ، " گه‌یشتنى نرخى نه‌وت به‌ 100 دۆلار به‌رده‌وام نابێت، ئامانجى رێكخراوى ئۆپیك ئه‌وه‌یه‌ بازاڕه‌كه‌ جێگیر بێت".
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق دووپات له‌سه‌ر گرنگى جێگیربوونى نرخى نه‌وت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "ئێمه‌ له‌ ئۆپیك ده‌خوازین به‌ نرخى جێگیر بگه‌ین، كه‌ به‌رژوه‌ندى به‌رهه‌مهێن و به‌كاربه‌ر له‌به‌رچاو بگرێت و به‌ره‌و ئه‌وه‌ بڕۆین پارێزگارى ئاستى ئێستاى نرخه‌كان بكه‌ین".
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار باس له‌ به‌رهه‌مى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ به‌ هاتنى 2027 تواناى به‌رهه‌مهێنانمان بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رز بكه‌ینه‌وه‌".

ئەو لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، لە ڕێکەوتی 22/9/2021، داوایەکی ئاراستەی ئۆپێک پلەس و کرد و ڕایگەیاند" لە ئێستادا بازارەکانی نەوت سەقامگیرن و لە قازانجی بەکاربەرو بەرهەمهێنەکانی نەوتە، بۆیە داوا دەکەین ئۆپێک پلەس لەسەر پلانی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام بێت".

وەزیری نەوتی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا، باسی داهاتووی کەرتی وزەی عێراقی کرد و رایگەیاند" لە چوارساڵی داهاتوودا، عێراق توانای دابینکردنی ڕێژەی ٪80ــی  گازی سروستی خواستی ناوخۆیی دەبێت"

ئیحسان عبدولجەبار لەو کاتدا ئەوەیشی زیادکرد" لە چوارچێوەی چوار پرۆژەی ستراتیژی، ئامانجی ئێمە بەرهەمهێنانی 4 ملیار پێ سێجای گازی سروشتیە لە 2025ــدا". و لە دیمانەی کەنالی سکای نیوز، هەمان ئامانجی عێراقی دووپاتکردووە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین