حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌ ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێنجى ئایار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى هه‌فتانه‌ى خۆى ده‌كات و بڕیاره‌ تاوتوێى چه‌ند ته‌وه‌رێك بكات. فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ كردووه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى ده‌كات

ده‌قى راگه‌یێندراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/٥ی زایینی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: پێشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق
دووەم: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ی زایینی.
سێیەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
چوارەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین