سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى پێشوازى لێكرا کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ داباشان له‌ شارى سلێمانى و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى نیشتمانیى پێشوازى لێكرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى ئایار، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى سلێمانى كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌ردانى یه‌كێتى كرد و له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى پێشوازى لێكرا.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیاى یه‌كێتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئێستا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى یه‌كڕیزى و تاوتوێكردنى بۆچوونه‌كان له‌مه‌ڕ ده‌ستوور.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین