نێچیرڤان بارزانى: ئه‌گه‌ر په‌رته‌وازه‌ بین هه‌رێمى كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بێت کوردستانی

نوچه‌نێت

كۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆتایى هات و له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان نێچیرڤان بارزانى دووپاتى له‌سه‌ر یه‌كڕیزى لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌ و گوتى، "ئه‌گه‌ر په‌رته‌وازه‌ بین ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى ئایار، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبووه‌وه‌. دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، "هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى له‌ناو هه‌رێمى هه‌یه‌ كه‌می بكه‌ینه‌وه‌".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى باسى له‌ پرسى دانانى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ده‌ستوور هه‌ندێك بیرۆبۆچوون ئاڵۆگۆڕ بكه‌ین" روونیشى كرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى بۆچوونى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستوور نزیك ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌وا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان میكانیزمێك بۆ دانانى ده‌ستوور داده‌نرێت.

سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونى هاوپه‌یمانى له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان سه‌رۆكى هه‌رێمى باسى له‌وه‌ كرد سروشتى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ وایه‌ كه‌ هاوپه‌یمانى نابێت، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ یه‌كتر نزیك بن بۆ ئه‌وه‌ى كۆده‌نگ بن بۆ پاراستنى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین