ماڵپهڕێكى ئهمریكى: له باشیكهوه بۆ مهتین پێشیلكارییهكانى توركیا بهردهوامه
نوچهنێت
رۆژى دووى ئایارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (حوڕە) راپۆرتێكى بڵاو كردەوە، سەبارەت بە دروستكردنى بنكەیەكى تازەى سەربازى لە سنوورى هەرێمى كوردستانى عێراق، لەو راپۆرتە پشتى بە چەندان زانیارى و لێدوانى تایبەت بەستووە.
لە سەرەتاى راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات ، دەزگا راگەیاندنەكانى توركیا بڵاویانكردەوە، سلێمان سۆیلۆ وەزیرى ناوخۆى توركیا لە كۆبوونەوەیەكى داخراوى پارتى داد وگەشەپێدانى فەرمانڕەواى توركیا گوتوویەتى، ئەنقەڕە لە پرۆسە سەربازییەكانى نزیك سنوورەكانى توركیا لە هەرێمى كوردستانەوە هەنگاو دەنێت. هەروەها جەختى لەسەر گرنگى ستراتیژى ناوچەى"مەتین" كردۆتەوە لە پارێزگاى دهۆك لە هەرێمى كوردستان، لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، "چ كارێكمان لە سووریا كردووە، بەو جۆرەش بنكە لە باكوورى عێراق دروست دەكەین بۆ ئەوەى دەسەڵاتمان بەسەر ئەو ناوچەیە هەبێت".
لە بەشێكى ترى قسەكانى دا وەزیرى ناوخۆ ئاماژەى بەوە داوە، " ئەو ناوچەیە رێگەیەكە بۆ قەندیل، كە شوێنى مانەوەى پارتى كرێكارانى كوردستانە، دەست بەسەر ئەو هێڵە دادەگرین" ئاماژەى بە ناوچە شاخاوییەكانى هەرێمى كوردستان كردووە، كە بۆتە ناوەندى چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
لە لایەكى ترەوە ماجید قوبەیسى ئهفسهرى خانەنشینى عێراقى بە ماڵپەڕى (حوڕە)ى راگەیاندووه، "حكومەتى توركیا پێگەى سەربازى خۆى لە ناوچەى چیاى مەتین فراوان دەكات، بۆ ئەوەى بیكاتە گەورەترین بنكە و شوێنى دەستپێكردنى پرۆسەكانى لە دژى پارتى كرێكارانى كوردستان لە ناوخۆى عێراق".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ماجید قوبەیسى رایگەیاند، " ئەو بنكە نوێیە ئاسانكارى زۆر بۆ پرۆسە سەربازییەكانى هێزەكانى توركیا دەكات، لەوانە دەبێتە شوێنى نیشتنەوەى فرۆكەكان، هەروەها دەبێتە ناوچەیەكى دابڕینى جوڵەى پارتى كرێكارانى كوردستان لە نێوان سووریا و عێراق، یاخود ناوچەى قەندیل و دهۆك".
سەبارەت بە ژمارەى بنكەكانى توركیا قوبەیسى رایگەیاند، توركیا (٣٧) پێگەى سەربازى لە هەرێمى كوردستان هەیە، كە دابەش بووینە بۆ پێگە و بنكەى سەربازى.
هەروەها گوتیشى، "هەندێك لەو پێگە سەربازییانە لە نزیك هەولێرى پایتەختى كوردستانى عێراق و ناوچەى سۆرانن، ئەوە جگە لە بوونى بنكەیەكى گەورە، كە نزیكەى (٨٠) كیلۆمەتر لە باشیك دوورە، كە (٤٠) كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژهەڵاتى موسڵ"
بەگوێرەى قسەكانى قوبەیسى ئەو بنكە توركیانە لەناو خاكى عێراق بە قووڵایى (١٠) كیلۆمەتر بۆ (٨٠) كیلۆمەتر هاتووتنەتە ناوخاكى عێراق، ئەوەش بەگوێرەى سروشتى ناوچەكە و بەرەكانى جەنگە.
توركیا بەبێ رەزامەندى حكومەتى عێراق بنكەى تازەى سەربازى دەكاتەوە
هەروەها سەبارەت بەو بنكەى نزیك سۆران، ماجید قوبەیسى روونى كردەوە" توركیا خاوەنى بنكەى سەربازییە لە خواكوڕك و زاخۆ، هەروەها چوار بنكەى ئەمنى هەیە لە ناوچەكانى كۆخى و زاخۆ و بامەڕنى و ئامیێدى".
دانانى بنكە بێ رەزامەندى
زۆبەى ئەو هێرشانەى فرۆكە جەنگیەكانى توركیا، فرۆكەى بێفڕۆكەوان لە ناوخۆى عێراق كردەكان جێبەجێ دەكەن. هەروەها هێزە وشكانییەكان رەوانەى پێگە سەربازییەكانیان دەكەن لە هەرێمى كوردستان بۆ جێبەجێكردنى هێرشەكان دژى پێگەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان، بەغدا سهركۆنهى ئەو كردانە دەكات كە هەماهەنگى نەبووە لەگەڵ حكومەتى ناوەندى، پێى وایە پێشێلى سەروەرى خاكى عێراقە.
پێشتر عێراق داواى لە توركیا كرد بوو كۆتایى بە چالاكى سەبازى لەسەر خاكەكەى بهێنێت، بەڵام توركیا عێراقى بە رێگەدان بە بوونى پارتى كرێكارى كوردستان لەسەر خاكى وڵاتەكەى تۆمەتبار كرد، بۆیە رەتى كردەوە كۆتایى بە هێرەشەكانى بهێنێت لە ناو خاكى عێراق.
سەبارەت بە وەرگرتنى رەزامەندى عێراق ماجید قوبەیسى دەڵێت" توركیا هەرگیز هەوڵى بەدەستهێنانى رەزامەندى عێراقى نەداوە، هەموو بنكەكانى بەبێ رەزامەندى عێراق دامەزراندوە".
لە لایەكى ترەوە جەواد گۆك پسپۆڕى ستراتیژى تورك بە ماڵپەڕى(حوڕە)ى دەڵێ " توركیا گوێ بە رەزامەندى عێراق نادات، بەڵكو ئەو یاساى نێودەوڵەتى جێبەجێ دەكات، بۆ بەرگرییكردن لەخۆى. ئێمە ئەزموونى پێشوومان هەیە، بۆ دروستكردنى بنكەى باشیك، یاخود بنكە سەربازییەكانى ناوچەكانى تر رەزامەندیمان لە حكومەتى عێراقى وەرنەگرتووە"، لە كۆتایى قسەكانى جەختیشى لەوە كردەوە" بنكەى سەربازى دروست دەكەین، بەبێ رەزامەندى حكومەتى عێراق".
هێرشى پێچەوانە
لە مانگى نیسانى رابردوو ، لە هێرشێكى مووشەكى بۆ سەر هێزەكانى توركیا لە باكوورى عێراق سەربازێكى توركیا كوژرا، ئەوەش بووە هۆى ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخى ئەمنى لە عێراق.
ئەو گرووپە چەكدارانەى لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەكرێن، جەختیان لەسەر دژایەتى كردنى بوونى توركیا كردەوە، پێیان وایە توركیا هێزێكى داگیركەرە وەك ئەمریكا پێویستە خاكى عێراق جێبهێڵێت.
گرووپە چەكدارەكانى نزیك لە ئێران دژى بوونى توركیا لە خاكى عێراق
بەگوێرەى ئاژانسى فرانس پرێس میلیشیاى (ئەسحاب لكەهف) رایگەیاند، " هێرشیان بۆ سەر بنكەیەكى سەربازى توركى لە سنوورەكانى لەگەڵ عێراق كردووە، بەرپرسانى عێراقى و رۆژئاوایى لەو بڕوایە دان كۆمەڵەى ئەسحاب لكەهف دیوى رواڵهتى گرووپەكانى ترن".
سەبارەت بە كردنەوەى بەرەیەكى جەنگ لە نێوان توركیا و گرووپە چەكدارەكانى نزیك لە ئێران" ماجید قوبەیسى گوتى " گرووپە چەكدارەكان لە ناوچەى شنگال بوونیان هەیە، كە دوورە لە دهۆك" روونیشى كردەوە، كە (٣٠) لیواى حەشدى شەعبى لە دەشتى نەینەوا لە نزیك بنكەى باشیك هەیە"، هەروەها گوتیشى، " توركیا هەوڵدەدات بگاتە شنگال، بەڵام بەپلەى یەكەم مەترسى روودانى رووبەڕوونەوەى لەگەڵ چكدارانى حەشدى شەعبى هەیە لەو ناوچەیە، ئەوە جگە لە سوپاى عێراقى و هێزەكانى یەبەش باڵى ئێزدییەكانیش لەو ناوچەیە بوونیان هەیە".
سەبارەت بە ناكۆكیەكانى نێوان توركیا و گرووپە چەكدارەكانى سەربە ئێران جەواد گۆك رایگەیاند" ناكۆكیەكانى توركیا و گرووپە چەكدارەكانى سەربە ئێران لە ناوچەى شنگال چڕبۆتەوە، ئەو گرووپانە نایانەوێت لە شنگال رووبەڕووى هێزەكانى توركیا ببنەوە، بۆیە توركیا پارێزگارى لە بنەكە و هێزە سەربازییەكانى دەكات".
گرووپە چەكدارەكان نایانەوێت لە شنگال رووبەڕووى هێزەكانى توركیا ببنەوە
لە ناوەڕاستى مانگى شوباتى رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكى توركیا لە وتارێكى بەرانبەر لایەنگرانى حزبەكەى رایگەیاند" لە ئێستاوە نە چیاكانى قەندیل هەیە، نە شنگال، نە سووریا، لەو ناوچانە پەناگەیەك بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان نامێنێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment