دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا ڕاگەیاند
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/نیسان/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، گوڵستان کلچ و سێزای تەمەلی هەردوو هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی و ئۆزتورک تورکدۆغان، یاریدەدەری هاوسەرۆکی دەم پارتی وەک شاندی دەم پارتی لە چوارچێوەی بەردەوامی کارەکانیان لە پرۆسەی ئیمراڵی سەردانی یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیایان کرد.
لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان گوڵستان کلچ دەڵێت، گرینگترین خاڵی کۆبوونەوەکەمان بریتی بوو لە هەڵگرتنی گۆشەگیری و باشترکردنی دۆخی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو.
کلچ لەدوای کۆبوونەوەکەیان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "لە رێگەی ئەو دەستپێشخەرییەی بەرێز باخچەلییەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە بۆ چارەسەری پرسى کورد لە تورکیا دەستی پێکردووە، لەسەر هەمان بنەما باسمان لە دانانی ئەو رێسا و یاسایانەکرد کە ئاسانکاریی و رێخۆشکەر دەبن بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە."
گوتیشی، "ئۆجەلان لەژێر گۆشەگیریدا ناتوانێت بەم شێوەیە بەشداری پرۆسەکە بکات، دۆخی بەرێز ئۆجەلان گرینگترین بابەتە بۆ بەروپێشوەچوونی پرۆسەکە ئەم دۆخە دەبێت بەبێ هیچ بیانویەک هەنگاوی بۆ بنرێت و لەوبارەیەوە دەتوانین لە داهاتوو پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پرۆسەکەدا ببینین."
گوڵستان کلیچ جەختی لەوە کردووە، "تاوەکو ئێستا کێشەی زۆر جددی هەیە لە سیستەمی دادپەروەی تورکیا، ئەمڕۆ دەرفەتی باشمان بۆ رەخسا لەسەر ئەو بابەتانە گفتوگۆ بکەین و گرینگترین بابەتیش دۆخی بەندکراوە نەخۆشەکانە ئەوەی بەرامبەر ئەوان پەیرەو دەکرێ نە مافی مرۆییە و نە یاساییە، لەو بارەییەوە نیگەرانییەکانی خۆمان بە وەزیری داد ڕاگەیاندوو و دەمانەوێت بە خێرایی ئازاد بکرێن و داواشمان کرد لێژنەیەک لەو بارەیەوە پێکبهێنرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە بکرێت."
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، "جگە لەمانە لە کۆبوونەوەکەمان باسی سزا دیسپلینەکان دژی بەندکراوان کرا، هەروەها داواشمان کرد سەرلە نوێ پێداچوونەوە بۆ ئەم سزایانە بکرێت و ئەو چالاکیانەی بەندکراوان بۆ باشترکردنی دۆخی بەندیخانە ئەنجامیان دەدەن وەک تاوانی دیسپلین هەژمار دەکرێت نابێت رێگەی بەمە بدەن و قبوڵ بکرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment