تورکیا هێلی ئینتەرنێت بۆ سووریا دابین دەکات تورکیە

نوچە نێت

عەبدوڵقادر ئورالۆغڵو وەزیری گواستنەوەی تورکیا لەسەردانێکیدا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە نوێکانمان لەگەڵ وڵاتی دراوسێ هیواخوازم ببێتە ئاشتی بۆ ناوچەکە، پاڵپشتی ئینتەرنێت بۆ ئەو وڵاتە دابین دەکەین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/نیسان/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، وەزیری گواستنەوەی تورکیا لە لێدوانێکیدا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕایگەیاند، "تورکیا بەردوامە لە پشتیوانیکردنی هاوکاری بۆ وڵاتی دراوسێی و هیواخوازین ئەو پەیوەندییانەی بڕیارە لە نێوانمان دروستبکرێت ببێتە ئاشتی بۆ ناوچەکە."

عەبدوڵقادر ئورالۆغڵو وەزیری گواستنەوەی تورکیا لە چواچێوەی سەردانەکەیدا بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک بۆ سووریا  لە فڕۆکەخانە ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ هاوتا سووریەکەم پەیوەندیمان کردووە لەبارەی دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ سووریا، هەروەها سەرەتا دەبێت تیمەکانی ئێمە چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام بدەن لەو وڵاتە و لەدوای ئەمەش تورکیا پاڵپشتی ئینتەرنێت بۆ سووریا دابین دەکات."

لەبارەی دەستپێکردنەوەی هێلە ئاسمانییەکانی تورکیا و سووریا دەشڵێت، "لە ئێستادا هێلەکانی ئاسمانی هەردوو وڵات ئاسایی بۆتەوە و فڕۆکەکان دێن و دەڕۆن، هەروەها دەمانەوێت گەشتە ئاسمانییەکانمان فراوانتر بکەین."

وەزیری گواستەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات، کە هێلی ئاسمانی دیمەشق چەند داواکارییەکی پێشکەشی ئێمە کردووە و ئێمەش بە دواداچوونی پێوستی بۆ دەکەین و هیواخوازم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین