سێ بوومەلەرزە ئەستەنبۆڵ دەهەژێنێت تورکیە

نوچە نێت

سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک لە ئەستەنبۆڵی پایتەختی تورکیا ڕوویدا، بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگای ئافاد، بوومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر (12:13) خولەکدا ڕوویدا بە گوڕی (3.9) بووە و ئەوەی دووەمیان بە گوڕی (6.9)، بوومەلەرزەی سێیەمیش بە گوڕی (4.8) بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/نیسان/2025) ماڵپەڕی (گەل) بلاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە ئەستەنبۆڵی هەژاند، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی سیلیڤریی ئەستەنبۆڵ بووە و قوڵاییەکەی (6.92) بووە.

بوومەلەرزەکە لە ماوەی کاتژمێرێکدا یەک لەدوای یەک لە دەریای مارمارا لە سنووری پارێزگای ئەستەنبۆڵ دەستیپێکرد، دەزگای ئافاد ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە ناوچەکانی دەورووبەری بەتەواوی هەستی پێکراوە و ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری لەناو خەڵکی ئەم سارە دروستکردووە.

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگای ئافاد، بوومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر (12:13) خولەکدا ڕوویدا بە گوڕی (3.9) بووە و ئەوەی دووەمیان بە گوڕی (6.9)، بوومەلەرزەی سێیەمیش بە گوڕی (4.8) بووە.

دەزگای ئافاد دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین