دەم پارتی بۆ سەردانیکردنی ئیمراڵی شوێنی سری سوورەییا ئۆندەر دەگۆڕێت تورکیە

نوچە نێت

شاندی ئیمراڵی بۆ جاری چاوارەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کودەبنەوە، بەهۆی نەخۆشکەوتنی سری سورەییا ئۆندەر لەشوێنی ئەو فایک ئۆزگور ئەرۆڵ پاریزەری ئۆجەلان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (21/نیسان/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، دەم پارتی بەرلەوەی سەردانی ئیمڕاڵی بکاتەوە لەگەڵ یڵماز تونج وەزیرەی دادی تورکیا کۆدەبێتەوە، هەروەها بڕیارە بۆ جاری چوارەم سەردانی زیندانی ئیمراڵی بکەون و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە کۆببنەوە.

سری سورەییا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە، دوێنێش دەم پارتی ڕایگەیاند، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا لەشوێنی شاندی ئیمراڵی جێگرانی سەرۆکی گروپی پارتەکەمان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

هەروەها دەم پارتی بەهۆی ئەوەی ئۆندەر لە (15)ـی ئەم مانگەوە توشی جەڵتەی دڵ بووە و هێشتاش لەژێر چاودێرەی چرە ، بڕیاریانداوە  فایک ئۆزگور ئەرۆڵ پارێزەری ئۆجەلان لەشوێنی ئۆندەر یاوەری پەروین بوڵدان وەک شاندی ئیمراڵی بکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەل ئۆجەلان.

جاری پێشوتر شاندەکە پێكهاتبوو لە سێکەش، بەڵام ئەم جارەیان ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی مێردینیش کە لەئێستادا قەیووم لەشوێنی دانراوە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە ناتوانێت بەشداری سەردانەکە بکات.

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین