سوپاى سوودان کۆشکى سەرۆکایەتى وڵاتەکەى کۆنتڕۆڵ کردەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینى (21/ ئادار/ 2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوى کردەوە، نەبیل عەبدوڵا دەشڵێت، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هێزەکانیان کۆنتڕۆڵى کۆشکى کۆماریان کردووە ژمارەیەک چەکدارەکانى هێزەکانى پاڵپشتى کوژراون بەشێکیان بەرەو بازاڕى عەرەبى ناوەڕاستى ئەو شارە رایان کردووە.
گوتەبێژى سوپاى سوودان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە سوپا دەستى بەسەر بڕێکى زۆر لە چەک و پێداویستى سەربازیى داگرتووە و ئێستاش لە پێشڕەوى بەرەوامن.
سەبارەت بەو هێرشانە سلێمان سەندەل فەرماندە لەهێزەکانى پاڵپشتى خێرا دانى بەوەداناوە کە کۆشکى کۆمارى دواى دوو ساڵ لە جەنگ کەوتەوە دەست هێزەکانى سووپاى سوودان.
لە لایەکى دیکەوە خالید ئیعسیر، وەزیرى راگەیاند و گوتەبێژى حکومەتى سوودان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاڵاى وڵاتەکەمان لەسەر باڵەخانەى کۆشکى کۆمارى هەڵ دەدەین، ئەو هەنگاوەى سوپاش بە هەنگاوێکى دلێرانەیە، بەهۆى ئەوەى کۆشکى کۆمارى رەمزى سیاسیى و مێژوویی ئەو وڵاتەیە، ئەو سەرکەوتنەش دەستکەوتێکى نوێ لە تورمارى گەلى سوودان.
بەگوێرەى سەرچاوەکانى هەواڵ هێزەکانى سووپاى سوودان لە چەند لایەکى ویلایەتى ئوم دەرمانیش بەرەو پێشەوە چوونە، لە ولایەتى جەزیرەش سوپا چەند گوندێکى گێڕاوەتەوە ژێر دەسەڵاتى خۆى.
پێچەوانەى ئوم دەرمان و جەزیرە و خەڕتووم لە ویلایەتى جەزیرە هێزەکانى پاڵپشتى خێرا لە باکوورى ژۆهەڵاتى پایتەخى دارفۆر دەستیان بەسەر چەند شوێنێک داگرتووە.
مینا ئەرکۆ مەناوى، فەرمانڕەواى دافۆر بەرەنگاربوونەوەى هێزەکانیان بە هاوبەشى لەگەڵ مقاوەمەى جەماوەرى دژ بە پاڵپشتى خێرا بە چرکەساتێکى مێژوویى ناودەبات.
لە مانگى نیسانى (2023) سوپاى سوودان و هێزەکانى پاڵپشتى خێرا لە جەنگێکى توند دان، تاوەکوو ئێستا (20) کەس کوژراون و (15) ملیۆن کەس ئاوارە و دەربەدەربوون، ئەوەش لە کاتێدا بەگوێرەى لێکۆڵینەوەى زانکۆکانى ئەمەریکا ژمارەى کوژراوان گەیشتۆتە (130) کەس.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment