جەهەپە كاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار دیاری دەكات
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
پارتی گەلی كۆماری جەهەپە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵ هەنگاوی پێشوەخەتە دەنێت و بەو هیوایەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی (2028) پێش بخرێت.
جەهەپە لە رۆژگارێكی پڕ لە رووداو و ئاڵنگەری هەنگاو دەنێت، سەرەڕای ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان توانی شارە گەورەكان بباتەوە و سەركەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی گشتی نەیتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت، ئێستاش بۆ گەیشتن بەو خەونەی بەردەوامە لە هەنگاوەكانی.
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی گشتی جەهەپە یەكێكە لە كەسایەتییە دیارەكانی ئەو قۆناغە، بەشێوەیەكی چالاك هەڵمەتەكانی دەست پێكردووە، رۆژانە زۆر بە لێهاتوویی دەردەكەوێت، بۆچوونەكانی بەشێوەی راشكاوانە دەردەبڕێت، ئەوەش بۆتە تایبەتمەندی ئۆزێل لە پێشنیەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لە توركیا بوونی نەبووە.
ئەو راگەیاندنی چاوەڕوانكراوی كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار لەلایەن جەهەپەوە لە كاتێكی هەستیاردایە، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە تاوەكوو ئێستا بڕیاری لێنەدراوە، جگە لەوەش جەهەپە سوورە لەسەر راگەیاندنی پێشوەختەی كاندیدەكەی، كە بڕیارە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ رێكاری ئامادەكاری لەناوخۆی جەهەپە بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەست پێ دەكات.
تاوەكوو ئێستا تاكە كاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵە، بەڵام مەنسوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە رایگەیاند، بەشداری ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختە ناكات، ئەوەش پرسیاری لەسەر ستراتیژی جەهەپە لە دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكایەتی درووست كردووە.
بەگوێرەی راپرسییەكان ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بكرێت ئیمامئۆغلۆ پێش رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكەوێت، ئەنجامەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر یاڤاش بڕیاری كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆكایی بدات بەراورد بە ئیمامئۆغلۆ پاڵپشتی دەنگدەرانی زیاترە، ئەوەش پاڵپشتیەكی گەورەیە بۆ جەهەپە، كە دوو كاندیدی بەهێزی هەیە دەتوانن كێبركێ لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی بكەن.
بژاردەی هەڵە
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك پێیانوایە جەهەپە لە دیاریكردنی كاندیدەكەی رێگەیەكی هەڵەی هەڵبژاردووە، یەكێك لە هەڵەكان ئەوەیە كە راوێژە بە ئەندامانی حزب، لە كاتێدا كە راپرسی گشتی بەڕوونی لایەنگرانی دەنگدەرانی دەرخستووە، بۆیە باشترە جەهەپە لەسەر بنەمای ئەو راپرسیە كاندیدەكان دیاری بكات، ئەو كارە تەنیا بە بۆچوونی ئەندامانی نەبەستێتەوە.
هەڵەیەكی دیكە هەندێك سووربوونی جەهەپەیە لەسەر پێشخستنی كاندیدێك كە دەنگی لە هەڵبژاردنەكان كەمتر هێناوە، كە كاندێكی دیكە بوونی هەیە و ئەنجامەكانی باشتر بووە، ئەو هەڵبژاردنە بۆ ئەو كاریگەرییە گەورەی ئیمامئۆغلۆ بەسەر حزبەكەی هەیەتی، كە زۆرێك پێیانوایە ئێستا ئیمامئۆغلۆ حزب بەڕێوە دەبات، ئەوەش كارێكی نەشیاوە لە سیاسەتی توركی.
سەرەڕای ئەوەی خواستی ئیمامئۆغلۆ لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی رەوایە، بەڵام راگەیاندنی پێشوەختەی لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێستای گونجاو نییە، پێویستە حزب ئەوە بۆ دەنگدەرانی داهاتوو جێبهێڵێت و ئازادییان لە بڕیاری یەكلاكەرەوە پێبدات، نەبوونی بژاردەی دەنگدەران بۆ كاندیدیان دەبێتە دابەشبوونی ناوخۆی حزب و كاریگەری لەسەر دەرفەتی سەركەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەبێت و دۆخی سیاسی لە توركیا ئاڵۆز دەكات، سەرەڕای هەبوونی دوو كاندیدی بەهێز بەڵام جەهەپەش ئەمڕۆ بە قۆناغێكی پڕ لە ئاڵنگەری تێدەپەڕیت، بۆیە بڕیارە ستراتیژییەكانی حزب پێویستی بە بیركردنەوەی زیاتر بۆ گرەنتی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.
پاشخانی سیاسی
پرسی كاندیكردنی ئیمامئۆغۆ بۆ پۆستی سەرۆكایەتی، چەندین گفتوگۆی لەناو پارتی گەلی كۆماری درووستكردووە، هەندێك لە ئەندامان ئیمامئۆغلۆ بە هەڵگری رۆحی حزب دەزانن، یاڤاش لە بنچەوە ئەندامی پارتی نەتەوەیی تورك بووە.
لەگەڵ ئەوەش ئیمامئۆغلۆ و یاڤاش هەردووكیان حزب بۆ شارەوانییە گەورەكان كاندیدی كردوون، چەند قۆناغێك كارەكانیان ئەنجام داوە، گفتوگۆ لەسەر پاشخانی سیاسیان بۆچوونی جیاوازیان لەناوخۆی حزب درووست كردووە، بەڵام نابێت جیاوازی لەنێوان ئەو دوو ئەندامە رەسەنە بكرێت، لە هەر پارتێكی سیاسی ئەندامبوون بە لایەنگرییە، ئەو جیاوازییە درووست نییە و رەنگدانەوەی لەسەر واقیع نابێت.
لەناو جەهەپە چەندین ئاراستە هەیە، ئەستە بتواندرێت بە وردی پۆلۆن بكرێت، لە كۆتایی پێویستە تەركیز لەسەر رابردووی ئەنام نابێتە هۆی ئەنجامێكی بونیادنەر، بەڵكوو رەنگدانەوەی دەبێت، توانای یاڤاش لە راكێشانی دەنگدەرانی پارتەكانی دیكە بۆ خۆی حزب تایبەتە، بە هەمان شێوە ئیمامئۆغلۆش پاڵپشتی بەهێزی چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگەی هەیە.
جگە لەوەش هیچ پاساوێك نییە بەهۆی پاشخانی سیاسییان یەكێكیان دووربخرێتەوە، ئەوەی لە كۆتایی گرنگە هاتنەدی ئامانجی ئۆپۆزسیۆنە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، لەو قۆناغەس هێنانەدی ئەو ئامانجەش یاڤاش چانسی نزیكترە، بەتایبەت بەهۆی ئەو ئاڵنگەرییە یاسایانەی كە رووبەڕووی ئیمامئۆغلۆ دەبێتەوە، كە راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە ئەگەر هەیە بەهۆی داوا یاساییەكان كاری سیاسی لێ قەدەغە بكرێت، ئەوەش دۆخەكە ئاڵۆز دەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر دەرفەتی سەركەوتنی پارتی گەلی كۆماری درووست دەكات.
لەو چوارچێوەیە پێویستە لەسەر جەهەپە دەستبەرداری بیرۆكەی رێكاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ یەك كاندید بێت، بیرۆكەیەكی نالۆژیكییە، لەبری ئەوە پێویستە حزب ئەو كەسە كاندید بكات كە لە راپرسییە گشتییەكان گرەنتی دەرچوونی زیاترە، جگە لەوەش كاندیدی پێشوەختە سوودی زۆری نابێت، دەبێتە هۆی ئەوەی حزب لە دەرەوە بەڕێوە دەچێت، بۆیە پێویستە ئەو جۆرە هەستە لابدرێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment