ئەردۆغان هەوڵ دەدات بۆ خولی داهاتوو خۆی كاندید بكات شیکاری

نوچە نێت

رۆژنامەی ئۆزلام جۆرسس، ئاشكرای دەكات پارتی داد و گەشەپێدان توانیویەتی بە راكێشانی پەرلەمانتاری پارتی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆكان ژمارەی كورسییەكانی لە پەرلەمان بگەینێتە (272) كورسی، ئەوەش وا دەكات پلانی درێژكردنەوەی كاندیدبوونی ئەردۆغان بۆ خولی سێیەم سەركەوتوو بكات.

رۆژی چوارشەممە (26/ شوبات/ 2025) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، پارتی دادوگەشەپێدان لە خولی (28) كە لە (15)ی ئادااری (2023) بەڕێوە چوو توانی (268) كورسی بەدەستبهێنێت.

ئەو رۆژنامە توركییە دەڵێت، پارتی دادوگەشەپێدان ژمارەی كورسیەكانی بۆ (272) كورسی بەرزكردۆتەوە، ئەوەش لە كاتێدایە پارتی گەلی كۆماری (47) كورسی هەیە، بۆ هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ خولی سێیەم پێویستی بە هەمواری دەستوورە بە پاڵپشتی (360) دەنگ لە پەرلەمان، بەوەش واتا هاوپەیمانی پارتی فەرمانڕەوا تاوەكوو ئێستا پێویستی بە (36) كورسی دیكەیە.

رۆژنامەی ئۆزلام باسی لەوەش كردووە، پارتی دادوگەشەپێدان لە میانەی هەڵمەتێكی نوێ هەریەك لە ئی پارت و پارتی سعادەت و پێشكەوتن بە ئامانج گرتووە، ئیتر لەم دواییە ژمارەی كورسییەكانی لە (43) كورسیەوە گەیشتۆتە (28) كورسی ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەو هەڵمەتە.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات ئاكپارتی پێویستی بە (36) دەنگ لە پەرلەمان بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجەی بە راكێشانی پەرلەمانتارە نەتەوەیی و موحافیزكارەكانی بۆچوونیان لەگەڵ هاوپەیمانی دەسەڵاتی توركیا نزیكە.

رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئامانجی كردەیی ئاكپارتی هەر هەمواری دەستوور نییە بە دەنگی (360) پەرلەمانتار، بەڵكوو دەیەوێت بەربەستی (400) پەرلەمانتار تێپەڕێنێت بەبێ راپرسی دەستوور هەموار بكاتەوە، دەستووری نوێش وادەكات رێگە بۆ ئەردۆغان بكاتەوە بۆ خولی سێیەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید بكاتەوە.

ژمارەی كورسی پارتەكانی توركیا

پارتی دادوگەشەپێدان (272) كورسی

پارتی گەلی كۆماری (133) كورسی

پارتی دیموكراسی و یەكسانی (57) كورسی

پارتی نەتەوەیی تورك (47) كورسی.

ئی پارت (28) كورسی 

پارتی رێگەی نوێ (24) كورسی

پەرلەمانتارانی سەربەخۆ (10)

پارتی بانگەوازی ئازاد (4) كورسی  

پارتی رەفای نوێ (4) كورسی

پارتی رێكارانی توركی (3) كورسی.

پارتی ناوچە دیموكراتەكان (2) كورسی.

پارتی ئایندە (2) كورسی.

پارتی كار (2) كورسی

پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن (2) كورسی

پارتی سعادەت (1) كورسی

پارتی چەپی دیموكرات (1) كورسی.
پارتی دیموكرات (1) كورسی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین