پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا بۆچوونى خۆیان لەسەر پەیامەکەى ئۆجەلان راگەیاند
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
دواى راگەیاندنى پەیامەکەى عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەرى بەندکراوى پارتى کرێکان بۆ دانانى چەک و هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا هەڵوێستى خۆیان لەسەر پەیامەکەى رێبەرى راگەیاند و ئامادەیی خۆیان بۆ پاڵپشتى ئەو پڕۆسەیە دەربڕیووە.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى (جەهەپە) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى دەڵێت، "هیواخوازین ئەو پەیامەی ئاراستەی ئەو لایەنەکراوە جێبەجێیبکات، چونکە ئەم شەڕە بووە هۆی بە فیرۆدانی ژیانی بەهازارەها کەس و زیانێکی گەورەشی بە ئابووری وکۆمەڵایەتی گەیاندووە و دەبێت بۆ هەمیشە کۆتایی پێبهێنرێت."
ئۆزەل لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە بەڕوونی هەڵوێستی خۆمان راگەیاندووە، کە پێویستە پرسی کورد بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسیەکانی تورکیا لە پەرلەمانی تورکیا تاوتوێ و چارەسەر بکرێت، ئێمە وەک ڕابردوو دووپاتیدەکەینەوە هەمیشە دژی تیرۆر و تووندوتیژی بووین و لەمەوداش دژی دەبین، پاڵپشتی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا بەشێوەی دیموکراسی ڕادەگەیەنین."
سەرۆکی جەهەپە جەختی لەوەشکردەوە، "کێشەکان بەهیواخواستن چارەسەرنابێت، دەبێت ئاسایش بەرقەرار بکرێت و کردار جێبەجێبکرێت، دەبێت سەرەتا ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ دەستەبەربکرێت، ئەمەش بەرێگەی دیموکراسی بەرقەرار دەکرێت، نەوەک بە ڕێگەی سیستەمێکی خۆسەپێن."
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى ئاماژە بەوە دەکات، ''کە لە سایەى ئەو دۆخەکەى کە جیهان و ناوچەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، هەر هەنگاوێک بە ئاراستەى بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ و دەربازبوون و پاکردنەوەى وڵاتەکەمان بە تەواوى هەنگاوێکى ئەرێنییە، لەپێناو جێبەجێکردنى ئەو بانگەوازە پێویستە سوود و پەند لە ئەزموونى رابردوو وەربگرین و نەخشە رێگەیەک دابنێین بۆ چەسپاندنى ئەنجامەکانى.
ئۆغلۆ لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر بەشدارى فرەیى پارتە سیاسییەکان و چینەکانى کۆمەڵگە دەکاتەوە، هەروەک داواش دەکاتەوە ئەو پرسە ببرێتە پەرلەمانى تورکیا.
لە لایەکى دیکەوە عەلى باباجان، سەرۆکى پارتى دیموکراسى و پێشکەوتن دەڵێت، دەستبەرداربوونى چەک لە لایەن پارتى کرێکارانى کوردستان و کۆتاییهێنان بە بوونى خۆى گۆڕانکارییەکى مێژووییە، ئێمە ئێستا چاوەڕوانى جێبەجێکردنى ئەو بانگەوازە دەکەین، کە بەبێ دوو دڵى چەک دابنێنن و ئەو رێکخراوە خۆى هەڵوەشێنێتەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئێمە چەندین جار باسمان کردووە ئەو پرسە هەرچى بێت پێویستە تورکیا تواناى چارەسەرکردنى هەبێت، ئەوەش لە رێگەى گفتوگۆکردن لە مینبەرە سیاسییە دیموکراتییەکان.
باباجان ئامادەیى حزبەکەى خۆشى بۆ هاوکارى دەربڕى کە هەر هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەى پێوەرەکانى دیموکراسى لە تورکیا بگیرێتەبەر بەخێرایى بەرەو دەوڵەتى یاسا کە لەسەر مافەکانى مرۆڤ بونیاد نرابێت,
رۆژى پێنجشەممە شاندێکى پارتى یەکسانى و دیموکراسى گەلان (دەم) بۆ سێیەم جار سەردانى عەبدوڵا ئۆجەلانیان کرد، کە لە ساڵى (1999) لە دوورگەى ئیمرالى بەندکراوە.
ئۆجەلان لە وتارەکەى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە پارتى کرێکاران بە تەواوى دەستبەردارى چەک بێت و خۆى وەک بزووتنەوەیەکى چەکدار هەڵوەشێنێتەوە، قۆناغى داهاتوو قۆناغى سیاسیە، کە لەسەر گفتوگۆ و دانوستاندن بونیاد بندرێت لەبەرى چەک و ململانێ.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment