ئیسرائیل چاودێری هەنگاوەكانی توركیا دەكات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

ئیتی نای توێژی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا لە رۆژنامەی ئیسرائیل تودەی تیشك دەخاتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب نووسەرە دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە (2024/12/18) لە وتارێكدا، كە لە ئەكادیمای توركی بۆ زانستەكان  پێشكەشی كرد گوتی، "ئەو رووداوانەی ئەم دواییە كە لە ناوچەكە روویان دا بەتایبەت لە سووریا حەقیقەتێكی گرنگمان بیر دەخاتەوە، كە توركیا لە توركیا گەورەترە، باشان باس لە ئەگەری بەریەكەوتن و هەوڵەكانی خۆپارێزی وڵاتەكەی لە جەنگ دژی توركیا دەكات.

كارێكی باشە كە قسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەو پاشخانە راستەقینە لە تەراوزی ترس لەنێوان توركیا و ئیسرائیل بخوێنینەوە، كە پەیوەندی خۆشەویستی ـــــــ دژایەتی درێژخایەنیان لە نێوان هەیە، لەدوای جەنگی ئێستا ناشیرنیەكی گەورەی تێكەوتووە، لەدوای كەوتنی دەسەڵاتی ئەسەدیش لە دیمەشق و درووستكردنی دەسەڵات لە لایەن ئەحمەد شەرعەوە، كە چەندین ساڵە لەلایەن ئەنقەوە باڵپشتی دەكرێت، قۆناغێكی نوێ درووست بووە.

ئەو كارە لە چوارچێوەی كاری دیكە دەردەبڕێت، ئەو پێشنیاریكەی لیژینەی نەیجل كە بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مانگی رابردوو بەرزكرایەوە، راستە لیژنەكە بۆ پشكنینی بودجەی بەرگری ئامادەكرا بوو، بەڵام لە راپۆرتی كۆتایی بە چەند وشەیەكی بڕندی وەك شمشێر باسی هەڕەشەی توركیای كردبوو، كە ئیسرائیل خۆی لەبەردەم هەڕەشەیەكی نوێ كە لە سووریاوە سەرچاوەی گرتووە دەبینێتەوە، كە لە هەندێك لایەنی گرنگ مەترسی لەپێشوو كەمتر نییە، كێشەیەكی دیكەش سەر هەڵدەدات كە ئەگەر هێزی سووریا بە كردەیی ببێتە لقێكی توركیا ئەوەش وەك بەشێكە لە خەونی توركیایە لە گێڕانەوەی سەروەری عوسمانی، بوونی نێردە یان هێزەكانی توركیا لە سووریا مەترسی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی توركیا ـــ ئیسرائیل قووڵتر دەكاتەوە. 

پێویستە جارێكی دیكە وشەكانی لیژنەی نەیجل بخوێنینەوە كە هۆشداری رووبەڕوونەی راستەوخۆی توركیا ــ ئیسرائیلی داوەتە سەرۆك وەزیران و داوا دەكات ئاراستەیەكی تەواو جیا لە سفركردنەوە بەرانبەر سووریا بگرنەبەر، كە ئەگەر وانەكەن ئەوكاتە دەبنە میوەیەكی پێگەیشتوو لە دەستی هێزەكانی سوپای ئەردۆغان، پێویستە حیساب بۆ هاتنی سوپای توركیا بكەن بۆ ناوخاكی سووریا كە بۆی هەیە ببێتە هۆی رێژەیەكی زۆری چەكداركردنی سووریا بە خێرایی. 

زیندووبوونەوەی خەونی توركیا

راپۆرتەكەی نەیجەل جیاكردنەوەیەكی تێدایە كە بەڵگەیە لەسەر ئەو رێسایە، كە تاوەكوو ئێستا گۆڕینی ئاراستەی ئیسرائیل بەرانبەر توركیا لەبنەڕەتەوە لەژێر چاودێری دایە، لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی ئیسرائیل بایەخ بە توڕەكردنی توركیا نادات، بەرانبەر زیانگەیاندن بە كەرامەتی توركیا هەستیارن، بەڵام لە بەرانبەردا لایەنی توركیا پێچەوانەی ئەوە دەكەن، مانگێك دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكەی ئاراستەی ناتەنیاهۆ كرابوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا سەردانی ئەنقەرەی كرد و لە كۆشكی سەرۆكایەتی چاوی بە ئەردۆغان كەوت.

راپۆرت و پەیامەكان باس لەوە دەكەن كە لەو دیدارە مێژووییە هەردوو سەرۆك بڕیاری رێككەوتنی بەرگری هاوبەشیان لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشق داوە، كە درووستكردنی دوو بنكەی ئاسمانی توركیا لەناو خاكی سووریا و مەشقی هێزەكانی سووریاش لەخۆ دەگرێت، لە ئەمەریكا بەوە دەڵێن، ئاژاوەی سەر زەوی.

لە بەشێكی گوتاری ئەردۆغان ئاڵۆزییەك لای ئەنقەرە و سەرۆكەكەی هەیە، كە ئەگەر هەیە توركیا  ئیسرائیل داگیر بكات وەك لە كەرەباغ و لیبیا كردی، سەرۆكی توركیا لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو وتارێكی لەبەردەم پیاوانی پارتی دادوگەشەپێدان هەڕەشەی كرد و ناتەنیاهۆی بە هێتلەر شوبهاند و گوتی، سوپای ئیسرائیل تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەزە ئەنجام داوە، پێویستە بەرپرسانی ئیسرائیلی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت، ئەردۆغان لە هەمان بۆنە داوای كرد وەك سەركردەیی ناوچەیی و ئاینی هەموو جیهانی ئیسلامی بۆ ململانێی دژ بە ئیسرائیل سەیر بكرێت.

ئایا ئێمە بە كردەیی لەبەردەم رووبەڕووبوونەوەی توركیا ــ ئیسرائیلین، كە وەك لیژنەی نایجل دەیڵێت؟ ئایا هۆشداری ئەردۆغان لە داهاتووێكی نزیك روودەدات؟ ئەو پسپۆڕانەی شارەزای كاروباری توركیا و ئیسرائیلن لەو هەفتەیە قسەم لەگەڵ كردوون هەڵسەنگاندنیان ئەوەیە كە لەدوای حەوتی ئۆكتۆبەر و لاوازبوونی بەرەی شیعی بە سەركردایەتی ئێران هەڵگری ئەوەیە كە ئیسرائیل بەرەو سەردەمێكی نوێ دەچێت، بەرەنگاربوونەوەی سەربازیی لەگەڵ توركیا بۆتە ئەگەرێكی كردەیی، لەپاڵ ئەوەشدا پێویستە هاتنی دەسەڵاتێكی نوێ لە دیمەشق كە بۆتە هاوكارێك بۆ ئەردۆغان رێگە بۆ ئەنقەرە خۆش دەكات كە پردێكی وشكانی لەنێوان توركیا و ئیسرائیل درووست بكات و هێزێكی سەربازی بەشێوەی راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ بهێنێتە بەر دەرگای ئیسرائیل.

ئەگەر لە دەیەكانی رابردوو ئەگەری بەریەكەوتنی ئیسرائیل و ئێران هەبووبێت، ئەوا بە دوور نازاندرێت ئەمڕۆ بەركەوتنی ئێران و ئێسرائیل نزیك بووبێتەوە.

لەو چركەساتەی كە توركەكان توانای ئەوەیان هەیە بە پیادە بگەن بە ئێمە، ئەوەش كارێكی واتادارە، د.حەی ئیتان كۆهین یەنورجیك، پسپۆڕی كاروباری توركیا لە ناوەندی دایان لە زانكۆی تەلئەبیب دەڵێت، لەمڕۆوە توركیا بۆ گەیشتن بە باكووری سووریا خاوەن توانایەكی بێسنوورە، توركەكان باس لە رێگەی وشكانی و رێگەی ئاستنی و ژێرخان لە هەموو سووریا دەكەن. ئەگەر ئەوە بكرێت، لەگەڵ هاتنی ئەورۆژە لەناوخۆی سووریا توانایان دەبێت لەسەر جووڵاندنی هێزە سەربازییەكانیان لەسەر ئاستێكی فراوان، پێویستە لەسەر ئیسرائیل بە هەموو توانایەوە كار بكات بۆ ئەوەی توركیا نەبێتە دوژمنێكی چالاك، چونكە توركیا ئێران نییە، ئەو وڵاتە زۆر بەهێزترە، سوپایەكی پێشكەوتووتر و پێگەیەكی ستراتیژییتری هەیە زۆر لە ئێران گرنگترە. كەس لە ئێمە نایەوێت خۆی بخاتە بەردەم جەنگێك لەگەڵ توركیا.

تاوەكوو ئێستا ئیسرائیل و توركیا توانیویانە هەندێك پەیوەندییە درووستەكانی خۆیان بپارێزن. نوها لیزمی، لێكۆڵەر لە پەیمانگەی مەسغاف پێیوایە تەنانەت لەدوای كەشتی مەڕمەڕە لە (2020) هەر دوڵات زانیان چۆن پەیوەندییەكانیان ئاسایی دەكەنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەو جەنگەی ئێستا ئەردۆغان بەرانبەر ئیسرائیل هەڵوێستی توندە، ئەوەش دەكرێت ئامادەیی تێدا ببیندرێت بۆ هەنگاونان دوور لە ئایدۆلۆژیای داگیركاری كە هاورایە لەگەڵ رایگشتی لە توركیا، بەم دوایەش ئەوە پشتڕاستبۆوە كە ئەردۆغان ئامادەیە لەپێناو پێویستی وڵاتەكەی قوربانی بە ئایدۆلۆژیا توندڕەوییەكەی بدات. لە لایەكی دیكەوە توركیا ئەندامە لە ناتۆ بەرژەوەندی ئابووری و ئەمنی لەگەڵ ئەمەریكا هەیە، پێموا نییە كارێكی دانایانە بێت هەموو رێساكان لە كورتمەودا لەگەڵ ئیسرائیل تێك بشكێنێت.

ئەی سەبارەت بە دوورمەودا؟

ئەوەی لە سووریا روویدا ئارەزووی ئەردۆغانی كردەوە، لەلایەنی خۆیەوە دەرفەتێك هەیە بە بەجێهێنانی خەونی عوسمانی نوێ، كە پێویست سەیر بكەین ئەردۆغان بەرەو كام ئاراستە دەڕوات، ئایا بەرەو خەونەكەی دەڕوات.

سەرچاوە: مەركەزی ناتور

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین