سه‌رۆك بارزانى: هێشتا مه‌ترسى زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌ ساڵیادى راگه‌یاندنى هه‌رێمى دژه‌فڕین له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌ كۆنفرانسێكى ئینته‌رنێتى به‌شدار بوو و گوتى، "هێشتا مه‌ترسى زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان"

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى نیسان، كۆنفڕانسێكى ئینته‌رنێتى له‌باره‌ى 30 ساڵه‌ى یادى راگه‌یاندنى ناوچه‌ى دژه‌فڕین له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ به‌شداربوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و چه‌ندان به‌رپرسى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رۆك بارزانى له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن "رووداو"ه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌، سوپاسى ئه‌و وڵات و سه‌ركردانه‌ى كرد كه‌ له‌ ده‌ركردنى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدار بوون.

سه‌رۆك بارزانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا گه‌لى كورد به‌ ئامانجى خۆى نه‌گه‌یشتووه‌ و هێشتا مه‌ترسى گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌. هێشتا هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ به‌رده‌وامبوونى هاوكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین