شاندى ره‌وتى سه‌در و سوننه‌ به‌ جیا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاگادار ئاشكراى كردووه‌، دوو شاندى ره‌وتى سه‌در و سوننه‌ به‌ جیا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى كانوونى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، بڕیاره‌ شاندێكى ره‌وتى سه‌در و شاندێكى ترى سوننه‌ سه‌ردانى بگه‌نه‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ناوى شانده‌كه‌ى سوننه‌ى نه‌هێناوه‌، تا ڕوونى بكاته‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم ده‌كات كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، یانیش سه‌ربه‌ هاوپه‌یمانى عه‌زمه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.

هه‌ر له‌ هه‌واڵه‌كه‌ى شه‌فه‌ق نیوز باس له‌وه‌ كراوه‌، بڕیاره‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆببێته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ریشدا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ دانوستاندن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى عه‌زم ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین