ره‌وتى سه‌در: بۆ سه‌رۆك بارزانى جه‌ختمان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى كرده‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ره‌وتى سه‌در له‌ راگه‌یێندراوێكدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ئاشكرا ده‌كات و دووپات له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆینه‌ى نیشیتمانى ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى كانوونى دووه‌م له‌ هه‌ولێر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى ره‌وتى سه‌در كرد و كه‌ له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زارى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ره‌وته‌كه‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زارى سه‌رۆكى شاندى ره‌وتى سه‌در دیدارى له‌گه‌ڵ رێبه‌رى كورد مه‌سعود بارزانى كردووه‌".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌ ،"ئه‌لعه‌زارى دووپاتى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى كردووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌شدارى ته‌واوى لایه‌نه‌ براوه‌كان".

ره‌وتى سه‌در براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقه‌ و تا ئێستا دووپات له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كاته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ردا لایه‌نه‌ شیعه‌كانى تر داواى پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین