ئەنجامی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەکان تورکیە

نوچە نێت

شاندی دەم پارت ئەمرۆ سەبارەت بەئەنجامی کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەکان لەلێدوانێکدا رایانگەیاند، "کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنەکان بەگشتی ئەرێنی بوو، هەروەها دیدارەکان بەگشتی دڵسۆزانە و بەڵێندەرانەبوو، سەرکردەکان پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند."

ئەمڕۆ هەینی (17/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ئەو لێدوانەی چاوەرواندەکرا شاندی دەم پارتی ئەمڕۆ سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان رایانگەیاند.

شاندی دەم پارتی لەلێدوانەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکرد، "هەموو کۆبوونەوەکان دڵسۆزانە و ئومێدبەخش بوو، لەدوای گەیاندی پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ لایەنەکان سەرکردەی حزبە سیاسیەکانی تورکیا پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەکە دەربڕی."

شاندەکە ڕاشیانگەیاند، "چەندین پێشنیار و نیگەرانی جۆراوجۆر لەسەر بابەتی جیا هەبوو، ئەمەش دەتوانین لەشەفافیەتی پرۆسەکە و پەرلەمانی تورکیا کۆبکەینەوە و چارەسەری پرسی کورد بکەین."

لەدرێژەی لێدوانەکانیاندا ئاشکرای دەکەن لەنزیکترین کاتدا دووبارە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەینەوە و دەشڵێن، "هەوڵی هیچ کەسێک بەفیرۆنادەین و بەهێزەوە هەوڵدەدەین بۆئەوەی پرۆسەکە بەشێوازێکی تەندروست بگاتە ئاشتی، هەروەها داوامان لەهەموو لایەنەکان کردووە خۆیان لە هەڵوێستی جیاواز و پێشوەختە بەدوربگرن، چونکە زیان بە قۆناغەکە دەگەیێنێت و دەبێت هەموومان خۆشمان لەزمانی هەڕەشە و هێز بەدوربگرین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین