تورکیا بۆ بەشداری پێکردنی ئەحمەد تورک لە شاندی دەم پارتی پرسی بە سەرۆك بارزانی کردووە
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (15/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، لەدوای دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەی باخچەلی بە ڕێگەپێدانێکی تاینەت هەریەک لە پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر پەرلەمانتارانی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵیان کردوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە.
لەدوای سەردانە شاندی دەم پارتی لەسەر داوای ئۆجەلان لەگەڵ ئەحمەت تورک سەرۆکی شارەوانی مێردین لەئێستادا قەیووم لەشوێنی دانراوە سەردانی لایەنە سیاسیەکان بکەن بۆ گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان پێیان.
جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری دەم پارتی لەمیانی بەشداریکردنی لە مێدیا سکۆپدا سەبارەت بە بەشداریکردنی تورک لەشاندەکە چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ئۆجەلان خۆی بەتایبەت داوای کرد تورک بەشداری کۆبوونەوەکان بکات، با بۆ زانیاریشتان پێتان بڵێم هەرچەندە پێشتر ئەحمەد تورک رەخنەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆك مەسعود بارزانی گرتبوو، بەڵام تورکیا بۆ بەشداریکردنی تورک پرسی بە مسعود بارزانی کردووە و ئەوکات رێگەیداوە بەشداری لە شاندەکە بکات."
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی پەیوەندییەکەوە دەشڵێت، "ئۆجەلان لەکاتی بەرێوەچوننی کۆبوونەوەکە گوتبووی تورک کەسێکی بەرێزە لەلیەن کۆموڵگەی کوردانی تورکیا با بەشداری ساندەکە بکات، تورکیاش پەیوەندی بە بازرانی کردووە و پێیراگەیاندووە، لەرابردوو ئەحمەت تورک لەبارەی تۆوە قسەی کردووە، ئایابچێنتە ناو شاندەکە تۆ چ دەڵێی؟ سەرۆك بارزانیش رایگەیاندووە، من نازانی لەبارەی منەوە چی گوتووە، بەڵام کەسێکە لەنێو کوردا هاوتای نییە و هەربۆیەش بۆمن هیچ کێشەیەک نییە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment