سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزیى ده‌كه‌نه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و وێرایى تاوتوێكردنى دۆخى سیاسى و چه‌ند پرسێكى گرنگ، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستبوونى یه‌كڕیزى و ته‌بایى كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ى نيسان له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى پێشوازى  له‌ ڕێواز فایه‌ق كرد سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و به‌ یه‌كه‌وه‌ تاوتوێى چه‌ند پرسێكى گرنگى كوردستانیان كردووه‌.

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه‌ و تێیدا هاتووه‌، "له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستیی یه‌کڕیزی و ته‌بایی بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌کان تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه‌".

ده‌قى راگه‌یێندراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٤/٢٧ به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی‌ هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ خاتوو ڕیواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستیی یه‌کڕیزی و ته‌بایی بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌کان تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه‌.

دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و‌ چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین