لیژنەی کاروباری پێشمەرگە: بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا مایەی نیگەرانییە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

عوسمان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌ هه‌ڵوێستى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، "ئێمە هەوڵمان داوە چارەسەریی ئەم کێشەیە بکەین ، یاداشتێکمان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردووە، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌"

ئەمرۆ دووشەمە ٢٦ی نیسان، چواره‌م رۆژه‌ هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى به‌روارى باڵا له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌رده‌وامه‌ و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، سوپاى توركیا چه‌ندان بنكه‌ى نوێى له‌ ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌و رووداوانه‌، عوسمان کەریم لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "نوێنەرمان چووە سەردانی ناوچەکانیان کردووە، ئێمە چەندین جار ئەو بابەتەمان باسکردووە و بەدواداچوونمان، سەردانی مەیدانیمان کردووە بۆ ئەو ناوچانە، هەروەها کردوومانەتە یاداشتێک و داومانەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش ئاگاداری حکومەتی کردووۆتەوە و ئاگاداری لایەنە کراوەتەوە بەڵام بە داخەوە ئێستاش بەردەوامی هەیە و مایەی نیگەرانییە".

سەبارەت بە هەوڵەکان و چارەسەری ئەم کێشەیە له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان عوسمان کەریم گووتی، "دەبێت هەموو لایەک هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە حکومەت هەم پەرلەمان و هەروەها لایەنە سیاسەکانیش دەبێت هەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەر بۆئەوەی ئەو شەڕەی تورکیا ئێستا هاتۆتە ناوماڵی و خاکی ئێمە، شەڕەکە دوور خراوەتە لەخۆی هێنراوە بۆ نێو کورد بەداخەوە کە زیانێکی زۆری بە ناوچە سنوورداریەکانی هه‌رێمى كوردستان گەیاندووە."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین