کچێکی کورد بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕؤژهەڵات، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچووەو بەو هۆیەوە ماوەی 218 ڕۆژە مافی بینینی کەسوکاری لێ زەوت کراوە.

وریشە مورادی، کچەکوردێکی زیندانیکراوی خەڵکی سنەیە، کە لە بەندیخانەی ئێڤین بەندکراوە. ماوەی 218 ڕۆژە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی، بێبەش کراوە.

وریشە مورادی، ڕۆژی ڕۆژی پێنج شەممە(دە/ئۆکتۆبەر/2024) لەگەڵ (ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە) بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە سەپاندرانی سزای سێدارە و لەسێدارەدرانی چالاکوانان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مانی لەخواردن گرت، کە بۆ ماوەی 20 ڕۆژی خایاند. ئەم کچە بەتۆمەتی (بەغی) سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووەو بڕیاری جێ بەجێ کردنی سزاکەی دەرچووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین