ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری کارەکانی بانکی ناوەندی سوریا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری کارەکانی بانکی ناوەندی سوریا، پێشتر جێگری یەکەمی پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی بەشی کۆنترۆڵکردنی فەرمانگەی بانکەکە بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (30/کانوونی یەکەم/2024) میدیاکانی سوریا بڵاویان کردەوە، کە مەیسا سابرین، ڕاسپێردرا بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی بانکی ناوەندی سوریا، یەکەم ژنە لە مێژووی سوریا، کە ئەو پۆستە وەربگرێت.

 مەیسا سابرین، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە ژمێریاریدا، پێشتر جێگری یەکەمی پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی بەشی کۆنترۆڵکردنی فەرمانگەی بانکەکە بووە.  لە مانگی (تشرینی یەکەم/ 2018)ەوە، جێگری یەکەمی پارێزگاری بانکی ناوەندی سوریا بووە.

هەروەها لە مانگی (کانوونی دووەمی 2018) ەوە پۆستی سەرۆکی بەشی کۆنتڕۆڵکردنی فەرمانگەی بانکی ناوەندی و ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری بۆرسەی دیمەشق بووە، کە نوێنەرایەتی بانکی ناوەدنی دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین