وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: منیش لە خەندە جوانەکەم بێبەشم کرد هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە کاردانەوەی ئەوەی کە تەوقەی لەگەڵ نەکرد دەڵێت" ئەو رەتیکردەوە تەوقەم لەگەڵ بکات منیش بێبەشمکرد لە خەندە جوانەکەم". ئەم دیمەنە لە ڕاگەیاندنە جیهانییەکاندا دەنگی دایەوە.

ڕۆژی هەینی (3/کانوونی دووەم/2024) ئالینا بایرۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتنە دیمەشق، بەڵام ئەحمەد شەرع و لیژنەی پێشوازی تەوقەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نەکرد. 

ئالینا بایرۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) وێنەیەکی خۆی و ئەحمەد شەرعی بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی " ئەو ڕەتیکردەوە تەوقە لەگەڵ من بکات،  منیش لە بەرامبەردا لە زەردەخەنە شیرینەکەم بێبەشم  کرد".

دوای ئەوەی ئەمحمەد شەرع، تەقەی لەگەڵ ئالینا بایرۆک نەکرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا وه‌ك پشتیوانی بۆ ئالینا، ده‌ستی بۆ ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع و شاندی پێشوازی درێژ نه‌كرد. 

بایرۆک لە پەیامەکەیدا گوتویەتی"کاتێک گەیشتمە دیمەشق دیاربوو، کە دیدارەکەم لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا تەوقەکردنی ئاسایی تێدا نابێت، ھاوبەشەکەشم دەستی درێژ نەکرد بۆ تەوقەکردن لەگەڵیان".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەبارەی پشتیوانی ئەوروپا لە سوریا، گوتی "ئەگەر دیمەشق بیەوێت ئەوروپا پشتیوانی بکات، دەبێت ھەموو گروپەکانی سوریا بە ژنان و کوردەوە بەشداربن لە قۆناغی گواستنەوەی وڵاتەکەدا. گەرەنتی ئەمنی متمانەپێکراو بۆ کورد لە سوریا دابین بکرێت، هەروەها پێویستە ھەمو مەزھەب و پێکھاتەکان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا بەشداری بکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین