ژنە ئەکتەرێکی کورد سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە کوردێکی ئەکتەری سینەما، دوای دەستگیرکردنی لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران، حووکمی زیندانی بۆ ماوەی جوارساڵ و هەشتی مانگ بەسەردا سەپێنرا.

ڕۆژی شەممە (12/نیسان/2025)  شوھرە قەمەر، ئەکتەری سینەما، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە، بە تۆمەتی "پشتگیری لە ئیسڕائیل"  بە چوار ساڵ و هەشت مانگ، بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.

شوهرە قەمەر، ئەکتەرێکی دیاری سینەمای ئێرانە، بەشداری لە چەندین فیلم و نواندن کردووە، خەڵکی شاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە بەڵام لە تاران نیشتەجێیە. پێشتریش بە تۆمەتی پشتگیری لە (شۆڕشی ژینا) بۆ ماوەی 15 مانگ حووکمی سزای زینادنیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین