ژنە ڕۆژنامەنووسێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە ڕۆژنامەنووسێک لەبەردەم دادگا، لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، پاش چەند کاتژمێرێک ھاوسەرەکەی ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە و چەند زانیاریەکی لەبارەی ھاوسەرە کوژراوەکەی خستەڕوو، پاشان کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ( بیست و شەش/کانوونی یەکەم/2024) ژنە ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانی لەبەردەم داداگا، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە تەقەی لێکراو کوژرا.

ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە، عبیر رحاڵ، ژنە  رۆژنامەنووسی لوبنانی سکاڵای جیابونەوەی لە دژی ھاوسەرەکەی تۆمار کردبوو، هەر بەو مەبەستەش لە دادگا بوو، بڕیاربوو مانگی داھاتوو دانیشتنی داداگا بەڕێوەبچێت، بەڵام هاوسەرەکەی دەرفەتی ئەوەی نەداو کوشتی.

لە دوای دوو کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانەکەی لەناو دادگای شەحیم، خەلیل مەسعود هاوسەری عبیر رحال، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردەوە و تیایدا وردەکاری ناکۆکییە کەسییەکانی خۆی لەگەڵ ھاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، بەپێی زانیارییەکان دواتر خۆشی کوشتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین