ژنە چالاکوانێک دوای دەستگیرکردنی بێ هەواڵە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە چالاکوانێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ماوەی بیست و پێنج ڕۆژە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراوەو کەسوکاری هیچ هەواڵێکی نازانن.

ڕۆژی سێ شەممە ( نۆزدە/1½024) ژنە چالاکوانێکی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەی ژیان و تەندروستی نەدراوە بە خێزانەکەی.

سەیران خوسرەوی، تەمەنی (37) ساڵە. خەڵکی شاری سنەیە، چالاکی بواری مافەکانی ژنانە، ماوەی بیست و پێنج ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکراوە، بە بێ ئەوەی هۆکاری دەستگیرکردنەوەکەی ڕوون بکرێتەوە.

بە پێی زانیارییەکان، خێزانی سەیران خوسرەوی هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێن و تەن دروستی کچەکەیان نییە، هەروەها مافی گرتنی پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنییان لەگەڵ خێزانەکەی لێ قەدەغە کردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین