کچێک خۆی سوتاند هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی گەنج کە ماوەی هەفتەیەکە ئاهەنگی مارەبڕینی کراوە خۆی سوتاند، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، پێنج شەممە( دوانزە/12/ 2024) کچێکی تەمەن بیست و پێنج ساڵ خۆی سوتاند، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

کچەکە دانیشتووی قەزای قەڵادزێیە، بە ناوی (ج. خ. ع) ماوەی یەک هەفتەیەکە مارەبڕواوە، بڕیاربووە بەم زوانە ئاهەنگی گواستنەوەی   ئەنجام بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە ئەوەبووە، کە "بە بێ ویستی خۆی بە شودراوە، بۆیە بەر لە ئاهەنگی گواستنەوەی خۆی سوتاندووە".تا ئێستا پۆلیسی قەڵادزێ، هیچ لێدوان و بڵاوکراوەیەکی لەسەر ئەم ڕووداوە نەبووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین