کچێک بە خنکاوی دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە قەزای خەلیفان کچێکی گەنج بە خنکاوی دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە بارەی هۆکارەکەیەوە کردووە.

شەوی (بیست/کانوونی یەکەم/2024) لە گوندی (بلێ)ی سەر بەقەزای خەلیفان کچێکی گەنج بە خنکاوی دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە، کەسوکاری دەڵێن" بۆخۆی خۆی خنکاندووە".

بە پێی زانیارییەکان، کچەکە ناوی (و.ر)یە، تەمەنی هەژدە ساڵە. دانیشتووی گوندی (بلێ)ی سەر بەقەزای خەلیفانە لە سنوری پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی بە خنکاوی دەبریتە نەخۆشخانە کەسوکاری دەڵێن، بۆخۆی خۆی خنکاندووە، بەڵام پۆلیسی خەلیفان دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین