کچە ئەکتەرێکی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەرگرت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە ئەکتەرێکی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فیستیڤاڵی ئاسیا پاسڤیکی پێبەخشرا. ئەو ئەکتەرەرە بەشداری لە حەوت فیلمی درێژ و دەیان کورتە فیلم کردووە.

دیمەن زەندی، کچی هونەرمەند عەلی زەندی، بە فیلمی ڕەشەبا خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فیستیڤاڵی ئاسیا پاسڤیکی لە لۆس ئەنجلۆسی ئەمەریکا وەرگرت.بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فیستیڤاڵی مەدرید هەڵبژێردرابوو.

ئەم خانمە ئەکتەرە تا ئێستە لە حەوت فیلمی درێژ، وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداریی کردووە  و یەکێک لە فیلمەکانی لە تاجیکستان بەناوی میلۆدی، وەک نوێنەری ئەو وڵاتە بۆ بەشی فیلمی بیانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار.  

هەروەها بەشداریی لە دەیان کورتە فیلم کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆشی چوار کورتە فیلمی بەرھەم ھێناوە.

پێشتریش دیمەن، بە بەشداریکردنی لە فیلمی فارسی میلۆدی، بە جلی کوردییەوە چووە سەر فەرشی سوری پەنجا و چوارەمین خولی فیستڤاڵی نێودەوڵەتی هیندستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین