تەرمی کچێکی دوانزە ساڵ دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

تەرمی کچێکی تەمەن دوانزە ساڵ لە نێو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. دوای پشکنین دەرکەوت شوێنەواری گوللـە بەسەرییەوەیە. تا ئێستا نەزانراوە کوژراوە یان بۆ خۆی خۆی کوشتووە.

ڕۆژی چوارشەممە(1/کانوونی دووەم/2025) تەرمی کچێکی دوانزە ساڵان لە شاری ئامەدی کوردستانی باکور دۆزرایەوە.
کچە منداڵەکە ناوی (م.ا) قوتابی پۆلی حەوتی بنەڕەتی بوو. لە گەڕەکێکی ناوچەی سوری ئامەد ژیاوە. تەرمەکەیان لە ژوورێکدا دۆزیوەتەوە کە دەرگای لەسەر داخراوە. 
دوای ئاگادارکردنەوەی تیمی پۆلیس، تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکی ئامەد بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی ئایا ئەم کچە کوژراوە، یان بۆخۆی خۆی کوشتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین