وەزیرى دەرەوەى تورکیا: گەلى سووریا وڵاتەکەیان بونیاد دەنێنەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لە لێدوانێکدا سەبارەت بە رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد رایگەیاند، "گەلی سووریا دووبارە ئایندەی وڵاتەکەیان بنیاتدەنێنەوە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە گرینگی بە یەکپارچەیی و و سەروەری خاکی سووریا دەدەین، حکومەتی سووریا نەیتوانی پێداویستیەکانی گەلی سووریا دابین بکات و نیوەی خەڵکی سووریا ئاوارەن، ئەمەش ببوە هۆکاری کۆچکردنی هاووڵاتیانی سووری بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا."
فیدان لە لێدوانەکەیدا جەختی لەوەشکردوە، "پێویستە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەخێرایی یەکبگرن و هەروەها دەست بۆ دامودەزگا حکومیەکان نەبردرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەشداردەبین بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا و بە هەموو توانامان کاردەکەین لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا."
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە لەگەڵ ئەسەد کۆبویتەوە و گوتی، "نەخێر کۆنەبووینەوە و پەیوەندییەکی لەوشێوەیەمان ئەنجام نەداوە، چەند مانگێکە سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندی بە حکومەتی سووریا و ئەسەدەوە بکات بەڵام بەداخەوە هەموو هەوڵەکانی بێ ئەنجام بوو."
سەبارەت بە شوێنی بەشار ئەسەد فیدان رایگەیاند، "سەبارەت بەو بابەتە ناتوانم هیچ قسەیەک بکەم، نازانم لە کوێشە، لەوانەیە لە دەرەوەی سووریا بێت."
فیدان باسی لە گەرانەوەی کۆچبەرانی سووریاش کردوو گوتی، "لەمەوبەدوا بە ملیۆنان سووری کە ناچاربوون بەهۆی ئەو رژێمەوە سووریایان جێهێشتبوو و ئاوارەبوون دەتوانن بگەرێنەوە وڵاتەکەیان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment