ئیلۆن مەسک لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئێلۆن مەسک لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە لە کاتێکدا تەنیا ڕۆژێک ماوە ببێتە سەرۆکی بەڕێوەبردنی کەمکردنەوەی خەرجیەکانی دۆناڵد ترەمپ.

ئەمڕۆ شەممە (16/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک لەگەڵ ئەمیر سەعید ئیراڤانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی ئێران لە نیویۆرک ئەنجامدرا، مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی چۆنیەتی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا".

ژمارەیەک لەو کەسانەی لەم دواییانەدا لە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ترەمپ دامەزراون و پۆستی باڵایان پێدراوە، "باوەڕیان وایە پێویستە ئەمەریکا هەڵوێستی توند بگرێتە بەر بەرامبەر ئێران".

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە، "ئەگەرچی ئەمریکا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران نییە، بەڵام کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ مەسک چارەسەرێکی بۆ ئێران دابین کرد کە ڕێگە بە ئێران دەدات خۆی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمریکی دوور بخاتەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە، "ئەگەرچی ئەمریکا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران نییە، بەڵام کۆبوونەوەکەی مەسک و ئیراڤانی ڕێگەخۆشکەر بوو، چارەسەری کێشەی دوورکەوتنەوەی هەردوو وڵاتی کرد. مەسک داوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە ئەرێنی و هەنگاوی دڵخۆشکەر وەسف کراوە".

لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، ئەمەریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کشایەوە، سزای ئابووری توندی بۆ ئێران گەڕاندەوە، زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا قەدەغە کران مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەن.

ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا مەسکی وەک سەرۆکی هاوبەشی دامەزراوەی نوێی کەمکردنەوەی تێچووی خەرجیەکانی حکومەتی دەستنیشان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین