زیلینسکی: هەوڵدەدەین لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کۆتایی بە جەنگ بهێنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئۆکراینا ئاشکرای کرد، ئۆکراینا ئامانجییەتی ساڵی داهاتوودا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کۆتایی بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بهێنێت.

ڕۆژی یەکشەممە (17/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "بارودۆخی مەیدانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا سەختە و ڕووسیا بەردەوام بەرەو پێشەوە دەچێت. سەرۆکی ڕووسیاش ئامادەی ڕێککەوتنی ئاشتی نییە".

زیلینسکی گوتیشی، "مەبەستمە دانیشتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ترەمپ بکەم نەک لەگەڵ هیچ نیردراوێک یان ڕاوێژکارێک، بەڵام یاسای ئەمەریکا ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ پێش دەستبەکاربوونی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا".

سەرۆکی ئۆکراینا دووپاتی کردەوە، "وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین