ئیسرائیل داوایەک ئاراستەی ئەندامانی گرووپی (G20) دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل داوا دەکات لووتکەی (G20) ئیدانەی چەکدارانی حەماس و حیزبوڵڵا بکات، دان بەوەدا بنێت کە ئیسرائیل هەمیشە دووپاتی دەکاتەوە و بە، "مافی بەرگری لە خۆی" وەسفی دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە (17/تشرینی دووەم/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، "ڕەشنووسی بەیاننامەیەکی کۆبوونەوەی گروپی 20 سەبارەت بە جەنگی غەزە و ئیسرائیلی بە هاوسەنگ و لایەنگری ناوبرد".

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گوتی، "پێویستە کۆتایی بەیاننامەی لووتکەی (G20) دان بەوەدا بنێت کە پێی دەگووترێت، "مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی، سەرکۆنەی کردەوە و هەنگاوەکانی حەماس و حیزبوڵڵا بکات".

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداریشی دا، "کە ئەگەر هەر هەنگاوێک نیگەرانییەکانی ئیسرائیل چارەسەر نەکات زیان بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت".

بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی (43,800) هاووڵاتی کە زۆربەیان ژن و منداڵن گیانیان لە دەستداوە، زیاتر لە (103,600) هاووڵاتیش بریندار بوون.

دوای نزیکەی ساڵێک لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان بەهۆیەوە نزیکەی (3,500) هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە (14,600) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەرپرسانی گروپی گەورەترین ئابووری G20 لە ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل کۆدەبنەوە بۆ ئەنجامدانی لووتکەی ساڵانەیان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین