بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵا لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت کوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی پشتڕاستیان کردەوە، "بەرپرسی پەیوەندییە ڕاگەیاندنییەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەک لە ناوەڕاستی بەیروت کوژراوە".

ڕۆژی دووشەممە (18/تشرینی دووەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، "محەمەد عەفیف، بەرپرسی پەیوەندییە ڕاگەیاندنییەکانی حیزبوڵڵا لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژراوە، حیزبوڵڵا دووپاتی کوژرانی بەرپرسەکەی کردووەتەوە".

ڕۆژی یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، "عەفیفی لەناوبردووە. لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کەسێک گیانی لە دەستداوە، سێ کەسی دیکەش بریندار بوون"

دوای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، "ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی لە لوبنان فراوانتر کردووە، بە بەردەوامی ناوچە جیاوازەکانی بەیروت دەکاتە ئامانج".

وەزارەتی تەندروستی لوبنان دەڵێت، "لە ساڵی ڕابردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لوبنان نزیکەی (3,841) هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە، لایەنی کەم (15,000) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەزە و لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس زیاتر لە (43) هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە کە زۆربەیان هاووڵاتیانی سڤیل بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین