سەرۆک مسعود بارزانى: بە رووداوى دڵتەزێنى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب زۆر دڵگران بووم کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى، ئەمڕۆ یەکشەممە (25-4-2021) لە پەیامێکدا هاوخەمى خۆى بۆ قوربانیانى روودواى  ئاگرکەوتنەوەى بەغدا لە نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە کۆرۆنا دەردەبڕی و دەشڵێت، "بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی  بەغدا زۆر دڵگران بووم."

 

دەقى پەیامى سەرۆک مسعود بارزانى:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی  بەغدا زۆر دڵگران بووم، كە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.

مه‌سعود بارزانی

٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین