رووسیا و کۆریای باکوور رێککەوتنێکی ستراتیژی هاوبەش واژۆ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ کۆریای باکوور پەسەند کرد، دوێنێ لە سیستەمی زانیاری یاسایی وڵاتەکەیان بڵاوکرایەوە، هەروەها یەکێک لە گرینگترین برگەی نێو ڕێککەوتنەکە بریتییە لە بەرگریی هاوبەش.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2024/11/10) ماڵپەڕی (ئیندیپێندت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی رووسیا دوێنی رێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان کۆریای باکوور و وڵاتەکەی پەسەند کرد، پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەوە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆوە ببینێت لە بوارەکانی بەتایبەت بەرگری و کشتوکاڵ و تەندروستی و پەروەردە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، خاڵێکی گرینگی ڕێککەوتنەکە بریتیە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر هەر لایەنێک لایەنی بەرامبەر بەرگریی و هاوکاریی سەربازی پێشکەش بە هاوبەشەکەی بکات، هەروەها بەمەبەستی ڕێگریکردن لە شەڕ و بەهێزکردنی تواناکانی سەربازیی و بەرگەیی، هەردوو وڵات دەتوانن مانۆری سەربازیی هاوبەش ڕێکبخەن.

باس لەوەش دەکرێ، ڕێککەوتنەکە لەدوای ئەوەی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا لەمانگی حوزەیرانی رابردوو سەردانی کۆریای باکووری کرد واژۆ کراوە، لەپاشان لەلایەن دۆما کە ئەنجوومەنی خوارەوەی پەرلەمانی رووسیا و ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی باڵای پەرلەمان پەسەند کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین