پاکستان و قەتەر دژی هێرشەكانی ئیسرائیل دەوەستنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی پاکستان و میری قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە تاوتوێی کێشە دوو قۆڵییەکان و ناوچەییەکانیان کرد، لەوانە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە و زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر لە دەوحە کۆبووەوە، "تاوتوێی چۆنیەتی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتیان کرد لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، وزە و ئاڵوگۆڕی کەلتووری".

لە کۆبوونەوەکەدا، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا، بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر غەزە بە هەنگاوێکی ڕوونەدراو لە مێژووی جیهاندا وەسف کرد، کە ئاشتی و خۆشگوزەرانی جیهان پێویستی بە وەستاندنی ئەو کوشتارە بەردەوامەیە کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن".

سەرۆک وەزیرانی پاکستان، "ستایشی هەڵوێستی قەتەری کرد سەبارەت بە، "هەوڵە بەردەوامەکانی ئەم وڵاتە بۆ وەستاندنی جەنگی ئیسرائیل و غەزە و هەوڵی هەمیشەیی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".

هەروەها شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی قەتەری کرد بۆ وەربەرهێنان لە، "کەرتە جۆراوجۆرەکانی ئابووری پاکستان لەوانە کشتوکاڵ، تەکنەلۆژیای زانیاری و گەشتیاری".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین