خەسرۆ گۆران: کۆنگرەی پارتیمان دواخستووە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ نوچەنێت گووتی" کۆنگرەمان به‌هۆى كۆڕۆناوه‌ دواخستووه‌".

هەر چەندە بڕیار بوو لە مانگی ئایاری داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی ١٤ ببستێ، بەڵام خەسرۆ گۆران بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی دەڵێت، " کۆنگرەکەمان دواخستووە".

ئەمرۆ شەممە ٢٤ی نیسان، سەبارەت بەوه‌ى مانگى ئایار نزیكبووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانى  کۆنگرەكه‌ به‌ كوێى گه‌یشتووه‌؟  نوچەنێت پرسیاری لە خەسرۆ گۆران به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى كرد و  له‌ وه‌ڵامدا گووتی، "سەبارەت بە ئامادەکاریيەکانی هیچ وەڵامێکم نییە، چونکە ئێمە مۆڵەتمان وەرگرتووە دوامان خستووە بەهۆی کۆرۆنا" .

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پارتى چۆن ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو بكرێت، خسرۆ گۆران هیچ زانیارییه‌كى نه‌خسته‌ڕوو و ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت گوتى، "وەکو هەر لایەنەێکی تر خۆی ئامادەکردووە خەریکی دیاریکردنی کاندیدەکانی خۆیەتی".

پێشتر فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى رایگه‌یاندبوو، پارتى له‌ دهۆك له‌ مانگى ئایار كۆنگره‌ى خۆى ده‌به‌ستێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین