مەسرور بارزانی: چی دیکە بەربەست لە بەردەم حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دانەنرێن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر "چی دیکە ڕێگر و بەربەست لە بەردەم حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دانەنرێن، ئێمە دەمانەوێت بەبێ جیاوازیی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بە هەموو شار و شارۆکچەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەنین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/ئەیلوول/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیەی دانا و ڕایگەیاند، "ڕێگەکە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ بەستنەوەی شاری کۆیە، تەقتەق و دەوروبەری بە هەولێری پایتەخت و دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانی". 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، "چەندان ساڵ لەمەوبەر بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە درابوو، بەڵام بە هۆی جیاواز، پرۆژەکە جێ بەجێ نەکرا، ئێمە بڕیارمان داوە بە دیزاینێکی نوێتر و فراوانتر، بە کوالیتی و ستانداردی نێودەوڵەتی ئەم پرۆژەیە جێ بەجێ بکەین. هیوادارم لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمپانیای جێبەجێکار بتوانێت ڕێگەکە بخاتە خزمەتی هاووڵاتییان". 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی، هیوادارین "چی دیکە ڕێگر و بەربەست لە بەردەم حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دانەنرێن، ئێمە دەمانەوێت بەبێ جیاوازیی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بە هەموو شار و شارۆکچەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەنین". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین