سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی پرۆفيسۆر د. خه‌ليل ئيسماعيل ده‌كات
نوچە نێت
پرۆفيسۆر د. خه‌ليل ئيسماعيل، نووسەر و لێكۆڵەری كورد لە تەمەنی (79) ساڵی كۆچی دواییكرد. سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. شوكریە ڕەسووڵ-ی هاوژینی هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی بۆ جەنابیان و بنەماڵەكەی دەربڕی.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (نۆی ئەیلوول/2024) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، سه‌ره‌خۆشیی له خاتوو د. شوكريه ڕه‌سووڵ كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر د. خه‌ليل ئيسماعيل ـ ى هاوسه‌رى.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، "وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكار و قوتابيان و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوودا، هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لاى خۆيه‌وه خاتوو د. شوكريه ڕه‌سووڵ، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment